حەماس ڕۆژی شەممە،8ی مانگی دوو سێ بارمتەی دیکەی ئیسڕائیلی ئازاد کرد،ئەمەش بەرامبەر ئازادکردنی 183زیندانی فەلەستینی کە بە تاوانی جیاواز لە زیندانەکانی ئیسرائیل دەستبەسەرکرابوون.
ئۆهاد بین ئامی و ئیلی شارابی هەردووکییان لە هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 ی ساڵی 2023 ی حەماسدا بۆ سەر ئیسڕائیل لە کیبوتز بیری ڕفێندران، ئۆر لیڤیش بارمتەیەکی دیکەیە کە ئازاد کراوە و لەو ڕۆژەدا لە فیستیڤاڵی میوزیکی نۆڤادا ڕفێندرا.
سێ پیاوەکە لاواز و بێهێز دەرکەوتن، زۆر خراپتر دەرکەوتن وەک لەو 18 بارمتەیەی کە پێشتر ئازاد کران.
لە کاتی ئازادکردنەکەیاندا حەماس چاوپێککەوتنییان لەگەڵ سێ پیاوەکەدا کرد و پیاوەکان وەڵامی پرسیارەکانییان دەدایەوە لە کاتێکدا کە سێ چەکدار لەلایانەوە وەستابوون.
دەیان چەکداری دیکەی حەماس ڕەوانەی ناوەڕاستی غەززە کران لە ماوەی ڕزگارکردنی بارمتەکاندا و ڕادەستکردنییان بە کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور.
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو وتی بینینی بارمتەکان بەو شێوەیە کە ناچار کراون چاوپێککەوتنییان لەگەڵ بکرێت لەلایەن حەماسەوە توشی سەرسوڕمانت دەکات و مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
سەرۆکی ئیسڕائیل ئیسحاق هێرزۆگ وتی مەراسیمی ئازادکردنەکان دڕندانە بووە. وتی " تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لەمە دەچێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
حەماس سێ بارمتەی دیکە ئازاد دەکات؛ 183 فەلەستینی دیکە لە زیندانەکانی ئیسرائیل ئازاد دەکرێن