دەزگای هەواڵی فارس ئاماژەی بەوەدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسڕائیلی کردووە بۆ سەر غەزە و بە هێرشێکی دڕندانەی ناودێر کردووە و لۆمەی ئەمەریکا دەکات لەو پشتیوانییە هەمیشەییەی لە ئیسڕائیلی دەکات.
دەزگاکە لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس مەوسەوییەوە بڵاویکردەوە " ئێران بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە دڕاندانەییەکەی ڕژێمی سەهیۆنی دەکات کە بووە هۆی کوژرانی دەیان فەڵەستینی کە منداڵ و ئافرەتیشیان تێدایە."
مەوسەوی وتیشی " بەهۆی پشتیوانی تەواوی ئەمەریکا و بێدەنگبوونی شەرمەزاریی هەندێک لە حکومەتە ئیسلامییەکان، تاوانەکانی سەهیۆنیەت لە خاکی داگیرکراوی فەڵەستیندا کۆتاییان نایەت." ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەو شەڕ و پێکدادانەی کە ئێستا ڕوودەدەن لەسەر سنوور لەنێوان ئیسڕائیل و حەماسدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز