Accessibility links

ئیسڕائیل دوو خاڵی سنووری لەگەڵ غەززەدا دادەخات


ئیسڕائیل داخستنی دوو خاڵی سنووری لەگەڵ غەززەدا ڕاگەیاند وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو موشەکانەی کە ڕۆژانە لە غەززەوە هەڵدەدرێن دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ قودسی وەکو پایتەختی ئیسڕائیل ناساند.

سوپای ئیسڕائیل وتی فڕۆکە ئیسڕائیلییەکان سێ بنکەی سەربازیی حەماسیان بۆمباران کردووە.

سوپا وتیشی هێرشەکان بنکە سەربازییەکان و کۆگانی چەکی کردۆتە ئامانج.

سیستمی دژە موشەکی ئیسڕائیلی بەرپەرچی دوو موشەکیان داوەتەوە و یەکێکی دیکەیان لە ناوچەیەکی بەرفراواندا تەقیوەتەوە. هیچ ڕاپۆرتێک نەبوو لەسەر کەوتنەوەی زیانی گیانی لەسەر سنوورەکە.

سوپا لە بەیاننامەیەکدا وتی " بە لەبەرچاوگرتنی ڕووداوەکان و هەڵسانگاندنی ڕەوشی ئاسایش، خاڵی سنووری کەرەم ئەبو سالم دادەخرێت کە ڕێڕەوی سەرەکی هاتنە ناوەوەی شتومەکەکانەوە بۆ ناو غەززە، هەروەها خاڵی سنووری ئیریزیش دادەخرێت." بەڵام ئاماژەی بەوە نەداوە کە تاوەکوو کەی ئەو خاڵە سنووریانە دادەخرێن.

لەو کاتەوەی سەرۆک ترامپ قودسی وەکو پایتەختی ئیسڕائیل ڕاگەیاندووە نزیکەی 15 موشەک هاویژراوە بۆ باشووری ئیسڕائیل، هیچ کام لەو موشەکانەوە نەبوونەتە هۆی کەوتنەوەی زیانی گیانی و زیانی ماددی گەورە.

وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هێرشانە، ئیسڕائیل بە هێرشی ئاسمانی وەڵامی داونەتەوە و لە ئەنجامدا دوو چەکداری حەماس کوژراون و دوو فەڵەستینی دیکەش لە ڕووبەڕووبونەوەکاندا لەگەڵ سەربازانی ئیسڕائیلدا کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG