Accessibility links

سوپای ئیسڕائیل دەڵێت هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر غەزە


سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند فڕۆکە سەربازییەکانی وڵاتەکە بۆردومانی شوێنە سەربازییەکانی کەرتی غەزەیان کردووە، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ هەڵدانی باڵۆنی گڕدار لە کەرتی غەزەوە بۆ کێڵگەکانی باشووری ئیسڕائیل.

سوپای ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئامادەین بۆ سەرجەم سیناریۆکان بە نوێکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکانیشەوە، ئەوەش بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوامبوونی ئەو کارە تیرۆریستییانەی کە لە غەزەوە دەکرێن."

دوای شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی ڕابردووی نێوان ئیسڕائیل و گروپە چەکدارییەکانی کەرتی غەزە کە 11 ڕۆژی خایاند و دواتر بە نێوەندگری میسڕ شەڕ و پێکدادانەکان ڕاگیران، ئەمە یەکەمین جارە ئیسڕائیل و چەکدارانی غەزە هێرش بکەنەوە سەر یەکتر.

ئەم هێرشانەش دوای ئەوە دێن ئیسڕائیلیە نەتەوەپەرستەکان لە ئۆرشەلیمی ڕۆژهەڵات ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا کە ئەوەش بووە هۆی توڕەبوونی فەڵەستینیەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG