Accessibility links

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل داوای ڕێککەوتنێک دەکات بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان لە غەززە

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل یۆواڤ گالانت
وەزیری بەرگری ئیسڕائیل یۆواڤ گالانت

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل یۆواڤ گالانت داوای لە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو کرد ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حەماسدا بکات بۆ هێنانەوەی ئەو بارمتانەی کە هێشتا لە غەززە گیراون، لە کاتێکدا کە لاشەی شەش بارمتە کە لە 7 ی مانگی 10 دا گیرابوون گەڕێندرانەوە بۆ وڵاتەکە.

گالانت وتی " زۆر درەنگ بوو بۆ ئەو ڕفێندراوانەی کە کوژران. ڕفێندراوەکانی دیکە کە هێشتا لەبەردەستی حەماسدان دەبێت بگەڕێندرێنەوە بۆ ماڵەوە."

وتیشی " کابینەی سیاسیی - ئاسایش دەبێت دەستبەجێ کۆببێتەوە و بڕیارەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی هەڵبوەشێنێتەوە." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ بڕیارێکی کابینەکە بۆ بەردەوامیدان بە هێشتنەوەی هێزەکانی ئیسڕائیل لە ڕێڕەوی فیلادیلفیا، کە دەکەوێتە قەراغی باشووری غەززە.

سووربوونی نەتانیاهو لەسەر هێشتنەوەی هێزەکانی ئیسڕائیل لەسەر ڕێڕەوی فیلادیلفیا لە پێناو ڕێگریکردن لە هێنانی چەک بە قاچاخ لە میسڕەوە لەلایەن حەماسەوە وەکو یەکێک لە بەربەستە سەرەکییەکانی بەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاگربەست و گەڕاندنەوەی بارمتەکان سەیر کراوە.

نزیکەی سێیەکی ئەو 101 کە هێشتا لە غەززە ماونەتەوە باوەڕوایە مردبێتن، چارەنووسی ئەوانی دیکەش نادیارە.

میدیای ئیسڕائیل بڵاویکردەوە گالانت لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممەدا بە توڕەییەوە ڕووبەڕووی نەتانیاهو بووەتەوە لەسەر پرسی ڕێڕەوی فیلادیلفیا و هۆشداریداوە لەسەر ئەوەی کاتەکە خەریکە نامێنێت بۆ ڕێککەوتنێکی بارمتەکان.

ڕۆژی یەکشەممە نەتانیاهو وتی ئیسڕائیل پابەندە بە ڕێککەوتنێکی بارمتەکانەوە بەڵام حەماسی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ڕەت کردنەوەی ئەو پێشنیارانەی کە ئەمەریکاش ڕازی بووە لەسەرییان.

دوابەدوای دۆزینەوەی شەش بارمتە مردووەکە، نەتانیاهو وتی " هەر کەسێک بارمتەکان بکوژێت ڕێککەوتنی ناوێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG