Accessibility links

ماکرۆن: ئێران نابێت ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی وڵاتەکەی سوورە لەسەر ئەوەی هەرگیز نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی بەڵام دەیەوێت خۆی بەدووربگرێت لە هەر گرژییەکی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش لە لێدوانێکیدا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو.

ئۆفیسی ناتانیاهو ئاماژەی بەوەدا ماکرۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهودا لە ئۆرشەلیم کۆبۆتەوە و تاوتوێی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران و بابەتە ئەمنییەکانی دیکەیان کردووە لە لیبیاوە بۆ تورکیا.

ماکرۆن دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ناتانیاهو وتی " فەڕەنسا سوورە لەسەر ئەوەی ئێران هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەکی ناوەکی و خۆبەدوورگرتن لە هەر گرژییەکی سەربازی لە ناوچەکەدا."

ئۆفیسی ناتانیاهو وتی سەرۆک وەزیر داوای لە ماکرۆن کردووە فشار بخاتە سەر ئێران بەهۆی ئەوەی دەستدرێژییەکانیەوە بۆ سەر ناوچەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG