Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل دەڵێت ئەگەری هەیە سەردانی سعودیە بکات


وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل ئیلی کۆهین
وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل ئیلی کۆهین

وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل باسی لە ئەگەری سەردانیکردنی سعودیەی کرد، وتیشی لەم ساڵدا لانیکەم وڵاتێکی دیکەی عەرەبی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی دەکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل ئیلی کۆهین لە ماوەی سەردانێکیدا بۆ ئازەربایجان بە ڕادیۆی سوپای ئیسڕائیلی وت " ئەم سەردانە ' بۆ سعودیە ' باسی لێوەدەکرێت، هێشتا هیچ ڕێککەوتێک دیاری نەکراوە."

لە ساڵی 2020 دا ئیسڕائیل پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵێک وڵاتی کەنداودا ئاسایی کردەوە، ئەوەش بەپێی ڕێککەوتنەکانی ئابراهام، لەوانەش ئیماڕات و بەحرەین و دواتریش لەگەڵ مەغریبدا پەیوەندییەکانی ئاسایی کردەوە.

ئیسڕائیل بە ئاشکرا ئارەزووی خۆی دەربڕیوە بۆ پەیوەندییەکی نزیکتر لەگەڵ سعودیەدا، سعودیە تاوەکو ئێستا دانی بە ئیسڕائیلدا نەناوە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی بڕیارێکەوە لەسەر ئامانجەکانی بۆ دەوڵەتێکی فەڵەستینی. لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو وتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕیاز " هەنگاوێکی زۆر گەورە " دەبێت بە ئاڕاستەی کۆتایی هێنان بە ململانێکانی نێوان ئیسڕائیل و عەرەب.

کۆهین وتی لەم ساڵدا لانیکەم وڵاتێکی دیکە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی دەکاتەوە و دەچێتە پاڵ ڕێککەوتنەکانی ئابراهام، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

وتیشی پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و سعودیە لە ماوەی کۆبوونەوەکەی ئەم هەفتەیەی نێوان سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمەریکا لیندسی گراهام و شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلماندا باسی لێوەکراوە.

کۆهین وتی " دوژمنی سعودیە بە دڵنیاییەوە ئیسڕائیل نیە. دوژمنەکەی ئێرانە."

لە مانگی سێدا سعودیە و ئێران کۆتاییان بە دوژمنایەتییەکەی نێوانییان هێنا کاتێک ڕێککەوتن لەسەر دووبارە دامەزراندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، ئەوەش بە نێوەندگری چین. کاتێک سەبارەت بە دامەزراندنەوەی پەیوەندییەکانی ڕیاز و تاران پرسیاری لێکرا، کۆهین وتی ئەو جۆرە پەرەسەندنە دەکرێت دواڕۆژێکی باشی هەبێت بۆ ئیسڕائیل.

وتیشی " بە دیاریکراوی ئەم شتەیە کە دەتوانێت وا لە سعودیە بکات لە ئیسڕائیل نزیکتر ببێتەوە."

دەزگای هەواڵی وافای فەڵەستینی وتی لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕۆژی چوارشەممەدا شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینییەکان مەحمود عەباس لە جەددە کۆبوونەتەوە و باسییان لە ڕەوشی ناوچە فەڵەستینییەکان کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG