Accessibility links

ئیسڕائیل دەڵێت بەرپەرچی هێرشێکی ئەلیکترۆنی بۆ سەر کەرتی بەرگری داوەتەوە


ئیسڕائیل دەڵیت بەرپەرچی هێرشێکی ئەلیکترۆنی داوەتەوە کە کەرتی بەرگری وڵاتەکەی کردۆتە ئامانج و لەلایەن گروپی هاککەرانی لازارۆسەوە ئەنجام دراوە کە ئەمەریکا پێی وایە هەواڵگری کۆریای باکوور ئەو گروپە بەڕێوەدەبات.

وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل ئەوەی خستەڕوو هاککەرەکان خۆیان وەکو لایەنی خاوەن کار خۆیان ناساندووە و کۆمەڵێک کاریان بۆ کارمەندانی کەرتی بەرگری پێشنیار کردووە، ئەمەش لە هەوڵێکیاندا بۆ هاککردنی تۆڕی کارمەندەکان و کۆکردنەوەی زانیارییە هەستیارەکان.

وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی هێرشەکان لە کاتی خۆیدا ئاشکرا بوون و بەرپەرچ دراونەتەوە بەبێ ئەوەی بتوانن کاربکەنە سەر کۆمپانیاکان، بەڵام ئاماژەی بەو کۆمپانیایانە نەدا کە کراونەتە ئامانج و کاتی ڕوودانی هێرشەکانیشی ئاشکرا نەکرد.

ئیسڕائیل وتی گروپی لازارۆس هەوڵی هاککردنەکەیان داوە کە لەلایەن حکومەتێکی بیانییەوە پشتیوانیان لێدەکرێت، بەڵام ناوی ئەو وڵاتەی ئاشکرا نەکرد کە پشتیوانی لە گروپەکە دەکات. بەڵام پێشتر ئەمەریکا وتوویەتی گروپی لازارۆس بۆ دەزگای سەرەکی هەواڵگری کۆریای باکوور کاردەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG