Accessibility links

ئیسڕائیل ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتیەکان بۆ هەفتەیەک ڕادەگەیەنێت


حکومەتی ئیسڕائیل ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیە نێودەوڵەتیەکانی بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕاگەیاند، ئەوەش وەکو ڕێوشوێنێک بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوکاتیشە لەگەڵ هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسەکە.

سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ئیسڕائیل توانیویەتی ڤاکسینەکە بدات بە 2,5 ملیۆن کەس، بەڵام ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە مانگی دوانزەدا زیادیکرد.

ڕۆژی یەکشەممە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو داوای لە حکومەتەکەی کرد کۆمەڵێک ڕێوشوێن پەسەند بکات بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.

لەڕووی گەشتەوە، حکومەتی ئیسڕائیل ڕێوشوێنی توندی گرتۆتەبەر و لە نیوە شەوی دووشەممەوە سەرجەم گەشتەکان لە ئیسڕائیلەوە و بەپێچەوانەشەوە ڕادەگیرێت و تاوەکو 31 ی مانگی یەک بەردەوام دەبێت.

ناتانیاهو وتی " بەشێوەیەکی ڕێکخراو ئاسمانی وڵاتەکەمان دادەخەین."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG