Accessibility links

ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر غەزە


سەرچاوە فەڵەستینی و ئیسڕائیلیەکان ئاماژەیان بەوەدا وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ هەڵدانی موشەکێک لە غەزەوە بۆ باشووری ئیسڕائیل، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل کۆمەڵێک ئامانجیان لە کەرتی غەزە بۆردمان کرد.

شایەتحاڵێک لە غەزە وتی فڕۆکە ئیسڕائیلیەکان کۆمەڵێک موشەکیان ئاڕاستەی شوێنێکی مەشقی سەر بە کەتائیب عیزەدین قەسام کردووە کە باڵێکی چەکداریی سەر بە بزوتنەوەی حەماسە لە باشووری شاری غەزە.

سەرچاوەیەکی ئاسایشیش لە شارەکە وتی سوپای ئیسڕائیل هێرشێکی ئاسمانی دیکەی بۆ سەر ناوەڕاستی غەزە ئەنجامداوە.

تاوەکو ئێستا ئاماژە بە بوونی بریندار نەدراوە.

لەلای خۆیەوە سوپای ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکە " بۆردومانی کارگەیەکی دروستکردنی موشەک و شوێنێکی سەربازی سەر بە حەماسی تیرۆریستیان کردووە لە کەرتی غەزە."

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە " حەماس بەرپرسە لەو ڕووداوانەی ئێستا لە کەرتی غەزە ڕوودەدەن." جەختی لەوە کردەوە " حەماس باجی سەرجەم چالاکییە تیرۆریستیەکانی دەدات دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئیسڕائیل."

ئەم بۆردومانەش وەکو وەڵامێک بوو بۆ هەڵدانی موشەکێک لە غەزەوە بەرەو باشووری ئیسڕائیل، ئەوەش لەکاتێکدا بوو سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بنیامین نەتانیاهو لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکاندا سەردانی ئەو ناوچەیەی دەکرد.

وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل وتی " موشەکەکە بەر شوێنێکی چۆڵ کەوتووە."

موشەکەکە دوای ماوەیەکی کورت هات لە سەردانەکەی نەتانیاهو بۆ شاری بیئر سەبعی باشووری وڵاتەکە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG