گروپی چوارقۆڵی سه‌رپه‌رشتکارانی پرۆسه‌ی ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست داوای له ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌کان کردووه له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا ده‌ست به وتووێژه‌کانی نێوانیان بکه‌ن و هه‌تا ساڵی ئاینده بگه‌نه ڕێککه‌وتنێک. ئه‌م داوایه‌ی گروپی ئاماژه‌پێدراو پاش ئه‌وه بوو که فه‌له‌ستینییه‌کان داوایان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینیدا بنێت.
گروپی چوار قۆڵی که له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، یه‌کێتی ئه‌وروپا، ڕوسیا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێکدێت هانی هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینییه‌کانیان دا له ماوه‌ی سێ مانگدا پێشنیازی گشتگیر ی په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌کانی ناوچه‌یی و هه‌روه‌ها ئاسایشی دابڕێژن ، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێک بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی.
ئه‌م جه‌خت کردنه‌ی دوێنێی گروپی چوارقۆڵی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاش ئه‌وه بوو مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌له‌ستینییه‌کان داوای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینیدا بنێت ، وێڕای ناڕه‌زایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل له‌و باره‌یه‌وه .
له وتاره‌که‌یدا له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ، به‌ڕێز "مه‌حمود عه‌باس " ئیسرائیلی به هێزێکی داگیرکه‌ر ناوبرد و گوتیشی کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچه‌ی فه‌له‌ستینی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، سیاسه‌تێکی داگیرکه‌ری ئیمپریالیزمی نیشته‌جێکردنه.
ئیسرائیل دژایه‌تی داواکارییه‌که‌ی فه‌له‌ستینی کردووه و ده‌ڵێت ئه‌م کاره‌ی فه‌له‌ستینییه‌کان پرۆسه‌ی ئاشتی به‌ره‌و پێش نابات. دواتر له وته‌که‌یدا بنیامین نه‌ته‌نیاهوی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل پێشنیازی ده‌ستکردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی به وتووێژه‌کانی نێوانیان کرد له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌ڵوێستی ئیسرائیلی دوپاتکرده‌وه و گوتی ئاشتی له ڕێگه‌ی بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه نایه‌ته دی.