سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ی "هه‌رهه‌نگاوێکی بکرێت ده‌یگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتمان پارێزراو بێت" له ده‌مێکدا ملیۆنها له خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا بۆ پشوودانی نیشتمانی له سه‌ردان دا ده‌بن.
ئۆباما چوارشه‌مه له کۆشکی سپی دوای ئه‌وه بۆ په‌یامنێران دوا که کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی سه‌باره‌ت به باس له سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی پێک هێنا له سه‌ر ده‌می هێرشه‌کانی خوێناوی دوو حه‌وتوو له مه‌و پێش که بۆ سه‌ر پاریس کرا.
ئه‌و کوتی: "ئێستا ئێمه زانیاری تایبه‌ت و جێگای باوه‌ڕمان نیه که ئاماژه بکات پیلانێک بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌مان له ئارادایه."
چوارشه‌مه، ڕۆژێک پێش "ڕۆژی سپاسگوزاری"، یه‌کێک له هه‌ره ڕۆژه‌کانی ساڵ له ئه‌مه‌ریکا دایه که خه‌ڵک به سه‌فه‌ر ده‌چن. ئاژانسه‌کانی به‌رێوه‌بردنی قانوونی فیدڕال له ئه‌و په‌ڕی ئاماده باشی دان.
وڵاتی فه‌ڕانسه، که پێش دوای هێرشه‌کانی 13ی نوامبر تێیدا 130 که‌س کوژران، له ئاستی هوشیاری دایه، و چوارشه‌مه ڕایگه‌یاند که پولیس و سه‌ربازی زیاتر بۆ کۆنفڕانسی گۆڕانی که‌ش و هه‌وا ده‌نێرێت که به‌ڕێوه‌یه. ئه‌و وتووێژانه دووشه‌مه ده‌ستی پێ‌کرد و سه‌رۆک ئوباما له نێو گرووپێک له ڕێبه‌رانی جیهان دایه ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی فه‌ڕانسه بۆ ئه‌و بۆنه‌یه ده‌که‌ن.
بڕووکسل، پایته‌ختی بلژیک، هه‌تا دووشه‌مه هه‌روا له ئاستی وشیاربوونه‌وه دا ده‌منێته‌وه له ده‌مێکدا ده‌سه‌ڵاتداران به دوای چه‌ندین گومانلێکراوی پێوه‌ندیدار به هێرشه‌کانی فه‌ڕانسه دا ده‌گه‌ڕێن، که سه‌لاح ئه‌بدولسه‌لام و محه‌مه‌د عه‌برینی له نێویاندان.
سه‌رۆک کۆمار فه‌ڕانسه دوای ئه‌وه‌ی چوارشه‌مه چاوی به سه‌رۆکی حکومه‌تی ئاڵمان، ئانگێلا مێرکر ده‌که‌وێت هه‌روا هه‌ولێش ده‌دات ڕێبه‌رانی جیهان به قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نێت که کرداره‌کانیان له دژی داعش چڕتر بکه‌ن و پێنج شه‌مه بۆ وتووێژ له گه‌ڵ ڤلادمر پوتن سه‌ردانی ڕووسیا ده‌کات.
سێ شه‌مه، سه‌رۆک ئۆلاند و سه‌رۆک ئۆباما په‌سندیان کرد هێرشه‌کانی ئاسمانی له سوریا و عیڕاق بۆ سه‌ر داعش زیاتر و هه‌روه‌ها ئاگادار کردنی یه‌کتر له زانیاری یه‌کانی نه‌هینی به هێزتر بکه‌ن، له هه‌مان کاتدا داوای داخستنی سنووری تورکیا سوریا ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێشی چه‌کدارانی داعش بگرێت بۆ نێو ئه‌رووپا نه‌چن.
ئۆلاند گوتی: " له دژی داعش، ئێمه پێویستیمان به وه‌ڵامێکی کاریگه‌رانه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه. فه‌ڕانسه و ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌و وه‌ڵامه هاوبه‌شه شان به شان یه‌ک ده‌وستن."
کۆشکی سپی کوتی سه‌رۆک ئۆباما ئامۆژگاری تیمی ئاسایشی نیشتمانی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی "هه‌وڵه‌کانی ئێستا بۆ لاوازکردن و له‌ناوبردنی داعش چڕتر بکه‌ن."
ئاروو پاندێ له ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردوه.