Accessibility links

ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر زیندانەکەی نایجیریا ڕادەگەیەنێت


ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر زیندانەکەی نایجیریای لە ئەبوجای پایتەخت ڕاگەیاند کە تیایدا نزیکەی 440 زیندانیکراوییان ئازاد کرد.

وەزیری هەمیشەیی وەزارەتی ناوخۆی نایجیریا سوهەیب بیلۆگۆر لە دەرەوەی زیندانی ئەبوجا بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەفسەرێکی ئاسایش لەمیانەی هێرشەکەی شەوی سێشەممەدا بۆ سەر زیندانەکە کوژراوە و سێ ئەفسەری دیکەش برینداربوون. وتیشی گومان دەکرێت چەکدارانی بۆکۆ حەرام هاتبێتن ئەندامەکانیان لە زیندانەکەدا ئازاد بکەن. زیندانەکەی ئەبوجا 900 زیندانیکراوی تێدایە.

بیلۆگۆر گوتی" بەتایبەتی بۆ هاوەڵەکانیان هاتبوون، بەڵام بۆ ئەوەی دەربازییان بکەن، هەندێکیان لەگەڵ زیندانیکراوە گشتییەکاندان و خەڵکی دیکەش بەهۆی ئەوەوە هەڵهاتوون، بەڵام زۆرێکیان گەڕاونەتەوە."

بەرپرسانی زیندانەکە گوتیان 870 زیندانی هەڵهاتوون، هێشتا 443 کەسیان لە دەرەوەن و ئەوانی دیکە گیراونەتەوە. چوار زیندانیکراو کوژراون و 16 ی دیکە برینداربوون.

گوتی " خۆیان ڕادەستی پۆلیس کردۆتەوە، هەندێکی دیکەیان لە دارستانەکان خۆیان حەشاردابوو بەڵام دەستگیرکراونەتەوە."

هاوکات ڕۆژی چوارشەممە کاروانێکی سەرۆکی نایجیریا بوهاری موحەمەد کە پێکهاتبوو لە تیمێکی پێشکەوتووی پاسەوان و بەرپرسانی پڕۆتۆکۆڵ و ڕاگەیاندنەکان لەڕێگایاندا بەرەو شارەکەی سەرۆک لە کاتسینای باکووری وڵاتەکە کەوتنە بۆسەوە، بەڵام بوهاری لە کاروانەکەدا نەبووە.

وتەبێژێکی سەرۆکایەتی نایجیریا گوتی " هێرشبەرەکان لە بۆسەیەکدا تەقەیان لە کاروانەکە کردووە، بەڵام لەلایەن هێزەکان و ئاسایش و پۆلیسەوە بەرپەرچ دراونەتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG