Accessibility links

پۆلیسی ئەوروپا هێرش دەکاتە سەر بوونی ڕێکخراوی داعش لەسەر ئینتەرنێت


دەزگای پۆلیسی ئەوروپا یۆرۆپۆڵ وتی دەزگاکانی پۆلیسی ئەوروپا هێرشێکی بەهێزیان کردۆتە سەر بوونی ڕێکخراوی داعش لەسەر ئینتەرنێت، ئەمەش لەڕێی داخستنی ژمارەیەک خزمەتگوزارییەوە کە ڕێکخراوەکە بەکاریان دەهێنێت.

وتەبێژی دادی بەلجیکا ئیریک ڤان دەر سیبت لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بنکەی پۆلیسی ئەوروپا لە لاهای وتی " لە ڕووبەرێكی گرنگی ئینتەرنێتدا دیارنەمان."

وتیشی " ناتوانم لە ئێستادا بڵێم لە سەدا سەد دیار نەماون. بزانین چۆن لەوە دەربازییان دەبێت."

وتیشی پیاوانی پۆلیس بەشداریان کردووە لە ئەرکێکی هاوبەشی نێوان یۆرۆپول و دەزگاکانی پۆلیسی یانزە دەوڵەتدا و لە هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی 26 هەزار ماڵپەڕ و هەژمار داخراون و ژمارەیەکی زۆر لە کەناڵەکانی پەیوەندیشیان داخران.

یۆرۆپوڵ وتی لەگەڵ گەورەترین کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتدا کاری کردووە تاوەکو بەرپەرچی ئەرکەکانی داعش بدەنەوە، لەوانەش گوگڵ و تویتەر و ئینستگرام و تێلیگرام.

یۆرۆپۆڵ لە ماڵپەڕەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە " پشکنینیان بۆ ئەو ڕیکلام و بڵاوکراوە و هەژمارانە کردووە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە پشتیوانیان لە تیرۆر و توندوتیژی کردووە."

وتیشی " تێلیگرام یەکێکە لە پێگەکانی خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی کە زۆرێک لە بابەتە نایاساییەکان لەوێ دۆزراونەتەوە."

وتی " بەهۆی ئەوەوە ژمارەیەکی زۆر لە یاریکەرە سەرەکیەکانی ناو تۆڕی داعش لە تێلیگرام سڕاونەتەوە."

ڤان دەر سیپت وتی " ڕێکخراوی داعش تەنها لە مەیدانی شەڕدا نیە، توانیویانە لەڕێی ئینتەرنێت و ڕاگەیاندنەوە ژمارەیەکی زۆر لە بیانییەکان باوەڕ پێ بهێنن و بیانخەنە سەر ڕێچکەی خۆیان و بیری توندڕەوییان تیادا بچێنن."

وتیشی " ئەم چالاکییانە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە هاوڵاتییە توندڕەوەکانی ئەوروپاوە هەیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG