گوته بێژی هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات یه‌كشه‌مه گوتی كه ملیتانه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناهێڵن ١٠٠٠ مه‌ده‌نی ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی تونده‌ڕوان جێبهێڵن.
موسته‌فا باڵی به ئاسۆشێتێدپرێسی گوتی، "به‌داخه‌وه، داعش هه‌موو جاده‌كانی داخستوه."
كاربه‌ده‌ستانی هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات گوتوویانه چه‌كدارانی داعش له گوندی باغوز له شوێنێكی كه‌متر له كیلومێتریكی چوارگوشه‌دا ماونه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌رانی هه‌ره باڵای داعش له نێو ئه‌و چه‌كدارانه‌دان و وێده‌چت كه‌سانی مه‌ده‌نیان به بارمته‌گرتبێت.
له نێو گوندی باغوز هێرشه‌كانی هه‌وایی و شه‌ڕ هه‌روا به‌رده‌وامه.
به‌ڵام پسپۆران و كاربه‌ده‌ستانی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هوشداری ده‌ده‌ن كه داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ده‌توانێت له ماوه‌ی شه‌ش مانگان‌دا خۆ ڕێكبخاته‌وه ئه‌گه‌ر گوشاره‌كه هه‌روا له سه‌ری به‌رده‌وام نه‌بێت.
هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات ده‌وری ١،٠٠٠ دیلی داعشیان له نێو كه‌مپه‌كان له باكوری سوریادا ڕاگرتوون، و چاره‌نووسیان جێگای نیگه‌رانیه، به تایبه‌تی له ده‌مێكدا سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن له سوریا پاشه‌كشه بكه‌ن.