Accessibility links

ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر پاڵاوگەیەکی نەوتی باکووری عێراق ڕادەگەیەنێت


ڕێکخراوی داعش لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر پاڵاوگەیەکی نەوتی چینی لە باکووری عێراق ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەکەدا دەڵێت " سەربازانی خەلافەت پاڵاوگەی ناوچە نەوتیە چینیەکەیان کردە ئامانج، بە دوو موشەکی کاتیوشا، ئامانجەکەشیان پێکاوە."

بەڵام لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە بوونی زیانی گیانی نەکراوە.

لەلایەکی دیکەوە دوو بەرپرسی پاڵاوگە چینیەکە وتیان موشەکێک پاڵاوگەکەی کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا لە کۆگای نەوتەکەدا ئاگرکەوتۆتەوە و کارمەندانی پاڵاوگەکەی ناچار کردووە کارەکانیان ڕاگرن.

هیشتا هیچ هەواڵێک نیە لەسەر برینداربوون یاخود کوژرانی هیچ کەسێک لەو پاڵاوگەیەدا کە لە پاڵاوگەی بێجییەوە نزیکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG