Accessibility links

کاربەدەسـتێتکی ئەمەریکا: داعش زیاتر لە قاعیدە جێی مەترسـیـیە


بەڕێوەبەری دەزگای لێـکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا FBI دەڵێت ئەو هەوڵانەی داعش لەسەر ئنتەرنێت دەیاندات بۆ کردنی کەسانی ئەمەریکایی بە داعش زیاتر جێی مەترسین بۆ ئەمەریکا بەراورد بە هەڕەشە تێرۆرسـتیـیەکانی قاعیدە.

شەوی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی سـاڵانەی ئاسایشی Aspen لە کۆلۆرادۆ، جێمس کۆمی هۆشداری ئەوەی دا کە ئەم گروپە توندڕەوە هەوڵەکانی خۆی بۆ ئەم مەبەستە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکاندا چڕدەکاتەوە.

گوتی داعش بە ژمارەیەکی زۆر حسابی لەسەر تویتەر هەیە، بەڵام قاعیدە وانیـیە و بە وریایـیەوە کەسەکانی خۆی بۆ ئەم کارە هەڵدەبژێرێت. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد نزیکەی 21 هەزار حسابی سەر تویتەر هەن کە بە زمانی ئینگلیزین و لایەنگری داعشن، لەوانە سەدانیان یان هەزارانیان لە ناو ئەمەریکادان.

پاشان گوتی ترسی هەیە لەوەی هێرشی زیاتری هاوشێوەی ئەوەی هەفتەی ڕابردووی تێنسی ڕووبدات، ئەوەی موسڵمانێـکی بە ڕەچەڵەک فەڵەستینی 5 ئەمەریکایی کوشت، ئەمەش بەهۆی ئەو داوایانەی داعش لە توندڕەوانی دەکات کە لە هەر کوێـیەک هەن خەڵک بکوژن ئەگەر هاتوو بۆیان نەکرا بگەنە لایان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

دەزگای FBI سەدان لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر ئەو کەسانەی لە ناو ئەمەریکادا شیانی هەیە بووبن بە توندڕەو و داوای ئەنجامدانی کاری تێرۆرسـتیان لێکرابێت.

XS
SM
MD
LG