Accessibility links

داعش بەرپرسیارێتی هێرشێکی کوشندە بۆ سەر گوندێکی عێراق ڕادەگەیەنێت


ڕێکخراوی داعش لە بەیاننامەیەکدا کە لە تێلیگرام بڵاوییان کردۆتەوە بەرپرسیارێتی هێرشێکی کوشندەی بۆ سەر گوندێکی پارێزگای دیالەی ڕۆژهەڵاتی عێراق ڕاگەیاند.

سەرکردایەتی ئەرکە هاوبەشەکانی عێراق وتی لە هێرشەکەی ڕۆژی سێشەممەدا بۆ سەر گوندی ئەل هەواشە لە نزیک شارۆچکەی موقدادییە یانزە کەس کوژران، لەنێویشیاندا ئافرەتێک هەبووە. ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

سەرکردایەتی ئەرکە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەکەیدا ڕێکخراوی داعشی تۆمەتبار کرد و وتی هێرشەکە " خەڵکانی مەدەنی بێدەسەڵاتی " کردۆتە ئامانج.

ڕۆژی سێشەممە سەرچاوە ئەمنی و تەندروستیەکان بە ڕۆیتەرزیان وت کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو 11 کەسیان کوشتووە و 15 کەسی دیکەیان لە هێرشەکەیاندا بریندار کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG