Accessibility links

داعش پشتڕاستی دەکات کە هێرشی شەمە لە ئەفغانستانی ئەنجامداوە


ئەو ڕێکخراوەی سەر بە داعش لە ئەفغان کە بە داعشی خوراسان ناسراوە لە وەتا ٢٠١٥ەوە لە ئەو وڵاتە چالاک بووە.

دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسایەتی هێرشی بۆ سەر وەزارتی پەیوەندییەکان لە کابۆلی وەئەستۆ گرتووە کە تێیدا حەوت کەس کوژران، وەک ئاژانسی پەیامنێری داعش، ئەعماق، یەکشەمە ڕایگەیاند.

هێرشی شەمە کاتێک دەستی پێکرد کە هێرشبەرێکی خۆکوژ خۆی لە دەرەوەی بینای وەزارەتەکە تەقاندەوە و سێ چەکداری دیکە هێرشیان بۆ نێو بینایەکە برد.

هیزەکانی ئاسایشە سێ هێرشبەرەکەیان کوشت و زیاتر لە ٢٨٠٠ کەسیان لە بیناکانی حکومەتی چۆل کرد.

چوار کەسی مەدەنی و سێ لە ئەفسەرانی پولیس لە نێو کۆژراوەکان دان، لە دەمێکدا هەشت مەدەنیش برینداربوون.

ئەو ڕێکخراوەی سەر بە داعش لە ئەفغان کە بە داعشی خوراسان ناسراوە لە وەتا ٢٠١٥ەوە لە ئەو وڵاتە چالاک بووە، شەر هەم لە دژی هێزەکانی ئەفغان و ئەمەریکا و هەم دژی تالیبان شەڕ دەکات.

سەختە مەزەندە بکرێت ژمارەی چەکدارانی داعش لە ئەفغانستان لە چ پلەیەکدایە، بەڵام لەشکری ئەمەریکا مەزەندە دەکات ژمارەیان دەوری ٢،٠٠٠ کەس بن.

XS
SM
MD
LG