Accessibility links

ئۆکرانیا: لە شارۆچکەی ئێرپین 200 بۆ 300 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون


سەرۆکی شارەوانی ناوخۆی ئێرپین وتی پێش ئەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵی شارۆچکەی ئێرپین بکەنەوە کە دەکەوێتە نزیک کیێڤەوە، 200 بۆ 300 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

سەرۆکی شارەوانی ئێرپین ئۆلیکساندەر مارکوشین ڕۆژی دووشەممە وتی هێزەکانی ئۆکرانیا توانیویانە تەواوی شارۆچکەکە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە، کە یەکێک بوو لەو شوێنانەی نزیک کیێڤ کە شەڕ و پێکدادانێکی قورسی نێوان هێزەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیای بەخۆیەوە بینی.

مارکوشین وتی نزیکەی 50 سەربازی ئۆکرانی لە ئێرپین کوژراون، هەندێک لە تەرمەکانیش هێشتا لەژێر پاشماوەکاندا ماونەتەوە. وتیشی بەدرێژایی شەو ڕووسیا بۆردومانی ناوچەکەی کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG