بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کە بەشێکە لە شاندەکەی عێراق ڕۆژی شەممە وتی وەزیری نەوتی عێراق هەیان عەبدلغەنی دوای نەشتەرگەرییە بەپەلەکەی کە بۆ دڵی ئەنجام دراوە لە ماوەی سەردانە فەڕمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا بارودۆخی جێگیرە.
عەبدلغەنی پێشتر لەم هەفتەیەدا بە سەردانێک گەیشتە ئەمەریکا، سەردانەکە ئامانج لێی هاندانی کۆمپانیا ئەمەریکاییەکانە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی وزەی عێراقدا.
بەرپرسەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق وتی عەبدلغەنی لە ماوەی سەردانەکەیدا لە ناکاو نەخۆش کەوتووە و بەپەلە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجام دراوە.
بەرپرسەکە وتی " لە ژووری نەشتەرگەری هاتووەتە دەرەوە و بارودۆخی جێگیرە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز