Accessibility links

وەزیری پێشووی بەرگری عێراق بە تۆمەتی ساختەکاری لە سوید دەستگیر دەکرێت


نەجا ئەلشەمەری
نەجا ئەلشەمەری

بەرپرسان دەڵێن وەزیری بەرگری پێشووی عێراق کە ڕەگەزنامەی عێراقی و سویدیشی هەیە، لە سوید دەستگیرکراوە، گومانی ئەوەی لێدەکرێت بە شێوەیەکی نایاسایی سوودە داراییەکانی لە سوید وەرگرتبێت.

لێکۆڵەر یەنس نیڵسن بە کەناڵی ئێس ڤی تی سویدی وت نەجا ئەلشەمەری ماوەی نزیکەی ساڵ و نیوێکە داواکراوە. نیڵسن بە کەناڵی تی ڤی 4 ی وتی ئەلشەمەری ڕۆژی دووشەممە لە فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵم لە کاتی گەیشتنیدا بۆ سوید دەستگیرکراوە.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سوید پێشتر وتییان ئەلشەمەری چەندین ساڵە پشتیوانی منداڵ و خانووبەرە وەردەگرێت، سەرەڕای ئەوەی کە لە بەغداد دەژی.

لە ساڵی 2019 دا دەزگای هەواڵی تی تی سوید وتی ئەلشەمەری بە شێوەیەک خۆی تۆمار کردووە کە لە گەڕەکێکی ستۆکهۆڵم دەژی.

ڕۆژنامەی سویدی ئێکسپرێسن بڵاویکردەوە ئەلشەمەری لە ساڵی 2011 دا هاتووە بۆ سوید و لە ساڵی 2015 دا ڕەگەزنامەی سویدی وەرگرتووە. دواتر بە تۆمەتی ساختەکاری لە سوودەکاندا خۆی و خێزانەکەی تۆمەتبارکراون. گوایە ئەلشەمەری چەندین ساڵ دوای گەڕانەوەشی بۆ عێراق بەردەوام بووە لە وەرگرتنی پارەی کۆمەڵایەتی ' سۆشیاڵ '.

سوید و دراوسێکانی لە باکووری ئەوروپا بەوە ناسراون کە پارەیەکی زۆری سۆشیاڵ دەدەن.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG