Accessibility links

وەزیری دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی کوژرانی زانا ئێرانیەکە دەکات


وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانیەکەی سەرکۆنەی کوژرانی زانای ئەتۆمی ئێران موحسین فەخریزادەی کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی "فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیەکەیدا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پـرسە و سەرەخۆشی دەربڕیوە بۆ کوژرانی زانای ئێرانی موحسن فەخری زادە. سەرکۆنەی ئەم جۆرە کردەوانەی کردووە کە تەنها دەبنە هۆی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە."

جێی ئاماژەیە ڕۆژی هەینی وەزارەتی بەرگری ئێران کوژرانی موحسین فەخریزادەی ڕاگەیاند و وتی " ژمارەیەک تیرۆریست " هێرشیان کردۆتە سەر ئوتومبێلەکەی.

هەروەها سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ئیسڕائیلی تۆمەتبار کرد بە کوشتنی فەخریزادە.

لەلای خۆیەوە وەزیرێکی ئیسڕائیل ڕۆژی شەممە وتی هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی کێ لە پشت کوشتنی زانا ئێرانییەکەوەیە.

وەزیرە ئیسڕائیلیەکە وتی " هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی کێ ئەو کارەی کردووە، پەیوەندی بەوەوە نیە کە من بەرپرسم و نابێت قسە بکەم بەڵام بەڕاستی هیچ بەڵگەیەکم لانیە."

XS
SM
MD
LG