Accessibility links

د.محەمەد ئەحمەد: ئەوە ڕاست نیە و جەنگی دەرونییە بەرامبەرمان، هیچ کورسییەکمان لەدەستنەداوە، چوار کورسیمان هێناوە


د.محەمەد ئەحمەد بەرپرسی دەستەی باڵای چاودێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
د.محەمەد ئەحمەد بەرپرسی دەستەی باڵای چاودێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە ژمارەی کورسییەکانی کەمی کردبێت، ئەو دەنگۆیانە بە جەنگی دەرونی دژ بە حیزبەکەی وەسف دەکات.”

لەو ڕووەوە د.محەمەد ئەحمەد بەرپرسی دەستەی باڵای چاودێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەوە ڕاست نیە کە ئێمە کورسییەکمان لە دهۆک لەدەستداوە ئەوە هەمووی جەنگی دەرونی و چەواشەکارییە بەرامبەرمان دەکرێث، زیاتر لە ڕاگەیاندنەکانەوە باس دەکرێت، چونکە هێشتا زۆری ماوە ئەنجامە کۆتاییەکان ئەوەی ڕادەگەیەنرێت ڕاگەیاندنی نافەرمی و جوزئیە لە کۆمسیۆنەوە، ئێمە دڵنیاین لە کورسییەکانی خۆمان

بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کە شەوی ڕابردوتر کۆمسیۆن بڵاویکردەوە چەند لیستێکی عێراقی کورسییەکانیان کەمیکردووە یاخود زیادیکردووە، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش کە سەرەتا ڕاگەیەنرا چوار کورسی بەدەست هێناوە بەڵام شەوی ڕابردوتر بڵاوکرایەوە ئەو حیزبە کورسییەکی لەدەستداوە بۆ کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک.

بەڵام د.محەمەد دووپاتیدەکاتەوەڕاستە هەوڵی گۆڕانکاری هەیە بۆ تێکدانی نەزاهەتی هەڵبژاردن، بەڵام بڕوا ناکەم بەو شێوەیە بێت کە لەڕاگەیاندنەکانەوە باس دەکرێت و (پشت بەخوا) و بەهەوڵی هەموو لایەک ڕێگە نادەین ئەو هەوڵانە سەر بگرێت، ئێمە بەپێی ئەو دەنگ و داتایانەی هەمانە بەڵێ چوار کورسیمان هەیە.

د.محەمەد ئەحمەد وتیشیلەسەر ئاستی بەغداد و هەرێم لە هەوڵ و پەیوەندیداین. بۆ ئەوەی پاک و بێگەردی پڕۆسەی هەڵبژاردن بپارێزرێت کە لەسەرەتاوە بەوجۆرە بوو.

د.محەمەد ئەحمەد ئەوەشی وت هەموو ڕێگایەکی یاسایی و شارستانی سیاسی دەگرینەبەر بۆ پاراستنی دەنگەکانمان، بێدەنگ نابین لە یەک دەنگ، هەموو داتاکانمان کۆ کردۆتەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و سیاسی و شارستانی.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سکاڵای تۆمارکردووە لە کۆمسیۆن؟ د.محەمەد ئەحمەد دەڵێت جارێ هێشتا کاتی سکاڵا تۆمارکردن نیە چونکە هێشتا ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان سەرەتایین و هێشتا پەسەند نەکراوە، لە دوای ڕاگەیاندن ئەنجامی کۆتایی ئەو کات کۆمسیۆن ماوەیەک ڕادەگەیەنرێت و دەبێت سکاڵا تۆمار بکرێت ئێمە بۆ ئەو کاتەی وادەی یاسایی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر هەر پێشێلکارییەک کە بەرامبەرمان کرابێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:09 0:00


XS
SM
MD
LG