Accessibility links

بەڕێوەچوونی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن لە کەربەلا


ڕۆژی سێشەممە هەزاران خاوەن بڕوایانی موسوڵمانی شیعە ئاینزا لە شاری کەربەلای عێراق کۆبونەوە بۆ بەشداری کردن لە مەڕاسیمەی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن، کچەزای پێغەمبەر محەمەد.

زیارەتکاران لە نزیک مەزارگەی ئیمام حسێن لە شارەکە سەرو سینگی خۆیان دەکوتی و شیوەنیان دەکرد.

زیارەتکاران جگە لە بەغداو بەسەرە لە شوێنەکانی تری سەرانسەری جیهانەوە بەشداریان لەو مەڕاسیمە کردبوو بەشێکی زۆریان ڕێگەیەکی دووریان بە پێ بڕیبوو وەکو بەشێک لە مەراسیمی زیارەتەکەیان.

مردنی ئیمام حسێن لە سەدەی حەوتهەم بووە هۆی دابەشبوونی ئیسلام لە نێوان شیعەو سوننەدا.

XS
SM
MD
LG