كاربه‌ده‌ستانی عیراقی ڕۆژی شه‌ممه كۆتاییان به‌و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیه له‌به‌غداد هێناوه كه چه‌ند ڕۆژه له‌و شاره به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ژماره‌ی كوژراوه‌كانی توندوتیژییه‌كانی چوار ڕۆژی ڕابردووی خۆپیشاندانه‌كان گه‌یشتۆته 72 كه‌س وه سه‌دان كه‌سی تریش برینداربوون.
ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له شه‌قامه‌كانی شاری به‌غداد هاتوچۆییان ده‌كرد هه‌رچه‌نده مه‌یدان و شوێنه گشتییه‌كان چۆڵه‌وانییان پێوه‌دیاربوو.
به‌ربه‌سته كۆنكرێتیه‌كان ئه‌و ڕێگایانه‌یان گرتووه كه تێیدا له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌هه‌زاران له‌خۆپیشانداره‌كان پێكهه‌ڵبژانیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراقی ئه‌نجامدابوو.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی عیراقی بڵاویكرده‌وه، كاربه‌ستانی نوسینگه‌ی فه‌رمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق( عادل عه‌بدولمه‌هدی) له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی خۆپیشانده‌ران له به‌غداد و شوێنه‌كانی تری عیراق كۆبونه‌ته‌وه بۆ تاوتوێ كردنی داخوازییه‌كانیان.
هه‌ریه‌كه له‌سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌وڵده‌ده‌ن داخوازی خۆپیشانده‌ران جێ به‌جێ بكه‌ن ئه‌مه‌ش به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌ی ته‌له‌فزیۆنی عیراق، به‌ڵام ورده‌كاری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌جێ كردنی داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی عیراقی ڕونیان نه‌كردۆته‌وه كه‌بۆچی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیان لابردووه؟.
ڕۆژی هه‌ینی-ش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق پێشنیازی باشكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان و زیادكردنی ده‌رفه‌تی كاری بۆ گه‌نجان كرد، وه‌هه‌روه‌ها وتیشی: پێویسته ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه به‌رپرسیاربكرێن.
سه‌رچاوه ڕۆیته‌رز