Accessibility links

عێراق مانەوەی هێزە کشاوەکانی ئەمەریکا بۆ ماوەیەکی درێژ ڕەت دەکاتەوە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئیسپەر

عێراق مانەوەی هێزە کشاوەکانی ئەمەریکای بۆ ماوەیەکی درێژ ڕەت کردەوە دوای ئەوەی ئەو هێزانە لە باکووری سوریا کشانەوە و هاتنە ناو خاکی عێراقەوە. ئەمەش دوای ئەوەی لە سەرەتادا وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئیسپەر ئاماژەی بەوەدا ئەو هێزانە لە عێراقدا دەمێننەوە.

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئیسپەر، سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدی جەختی لە هەڵوێستەکەی پێشووی کردەوە و وتی ڕێگە نادات هێزە کشاوەکانی ئەمەریکا بمێننەوە و تەنها ڕێگەیان پێدەدرێت لەڕێی عێراقەوە وڵاتەکە جێبهێڵن و بەبێ مۆڵەتی حکومەت ڕێگەیان پێنادرێت هیچ هێزێکیان بمێننەوە.

عەبدولمەهدی لە بەیاننامەیەکدا وتی " عێراق هەموو ڕێوشوێنە یاساییە نێودەوڵەتییەکان دەگرێتەبەر تاوەکو وەکو چۆن داواکراوە بەوشێوەیە هێزەکانی ئەمەریکا وڵاتەکە جێبهێڵن." بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

دواتر ئۆفیسەکەی عەبدولمەهدی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وتی وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئیسپەر بە سەرۆک وەزیری عێراقی ڕاگەیاندووە ئەمەریکا ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرێت و هێزەکانی ئەمەریکا بە ڕەزامەندی بەغداد دێنە عێراقەوە و دەکشێنەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " ئیسپەر وتوویەتی هێزە کشاوەکانی ئەمەریکا لە سوریا بە ڕەزامەندی حکومەتی عێراق دێنە وڵاتەکەوە و بەجێی دەهێڵن، هەروەها هەر لێدوانێکی ڕاگەیاندنەکانیش سەبارەت بە مانەوەی ئەو هێزانە لە عێراق دوورە لە ڕاستیەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG