له ناوچه‌ی حارسیه‌ی ڕۆژئاوای به‌غدا (الحارثیة) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نوسینگه‌ی که‌ناڵی ئاسـمانی عه‌ره‌بیه (العربية) له لایه‌ن که‌سێـکی خۆکوژه‌وه به ئۆتۆمبێلێـکی مینڕێژکراو هێرشی کرده سه‌ر نوسینگه‌ی که‌ناڵه‌که و ده‌رئه‌نجام 4 کوژراو و 16 برینداری کرده قوربانی که زۆربه‌یان کارمه‌ندی نوسینگه‌ی به‌غدای که‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ن.
له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وێنه‌گری که‌ناڵه‌که نور محه‌مه‌د گوتی 3 پاسه‌وان و یه‌ک خزمه‌تگوزار له هێرشه‌که‌دا ده‌ستبه‌جێ کوژراون و ده‌یان برینداریش هه‌یه له نێوان کارمه‌ندان و هاوڵاتیانی نزیک ته‌قینه‌وه‌که.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێت بینای نوسینگه‌که‌یان زیانێـکی زۆری لێـکه‌وتووه و ئۆتۆمبێل و زۆربه‌ی که‌ل‌وپه‌لی ناو نوسینگه‌که تێـک‌وپـێـک شکاوه و به که‌ڵـکی کار نه‌ماوه. پاشان وێنه‌گره‌که گوتی ماڵی چه‌ند به‌رپـرسێـکی حکومه‌تی له ناوچه‌که‌یاندا هه‌یه و له ته‌نیشت نوسینگه‌که‌یان ماڵی سه‌لام زه‌وبه‌عی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووی عێراقی و نوسینگه‌ی کۆڕه‌ک تیلیکۆم و ماڵی چه‌ند به‌رپـرسێـکی تری تێدایه. له کاتێـکدا که هێرشه‌که ئه‌نجام‌دراوه په‌یامنێری که‌ناڵه‌کانیان له‌وێ نه‌بوون، به‌ڵام سه‌لام زه‌وبه‌عی له ماڵ بووه و پارچه‌یه‌کی ته‌قینه‌وه‌که‌شی به‌رکه‌وتووه.
هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاشـکرای کرد پـێش مانگێـک له ڕێـگه‌ی تۆڕی ئنته‌رنێته‌وه په‌یامێـک بۆ نوسینگه‌ی عه‌ره‌بیه ڕه‌وانه‌کراوه که تیایدا ئاماژه به هێرشکردنه سه‌ر نوسینگه‌که‌یان ده‌کات و ده‌ستبه‌جێ کارمه‌ندانیش شوێنی کارکردنیان به‌جێهێشت و له هوتێل ڕه‌شیدی ناوچه‌ی سه‌وز نوسینگه‌یه‌کی به‌ڕێکردنی هه‌واڵه‌کانیان کرده‌وه تاکو له ڕاستی هه‌واڵه‌که دڵنیابن. سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت پـێش ماوه‌یه‌ک کاری ئاسایی نوسینگه‌که ده‌سـتیپـێـکرده‌وه له ناوچه‌ی حارسیه.
شایانی باسه ته‌قینه‌وه‌ی نوسینگه‌ی که‌ناڵی ئاسـمانی عه‌ربیه له به‌غدا بۆ جاری دووه‌م دێت پاش ته‌قینه‌وه‌ی نوسینگه‌که‌یان له سـاڵی 2005 دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێـک سـتافی ئه‌م که‌ناڵه له لایه‌ن ڕێـکخراوی قاعیده‌وه هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر و نزیکه‌ی ده‌یان کارمه‌ندیان لێـکوژراوه که سیانیان په‌یامنێرن و چواریشیان وێنه‌گرن.