کاربه‌ده‌سـتان له عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه دوو که‌سی خۆکوژ له دوو هێرشی جیادا له دژی کۆمه‌ڵه‌کانی دژ به ئه‌لقاعیده خۆیان ته‌قاندۆته‌وه و به لایه‌نی که‌م 46 که‌سیان کوشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن یه‌ک له دوو خۆکوژه‌که به‌یانی یه‌کشه‌ممه خۆی ته‌قاندۆته‌وه له به‌رده‌م نووسینگه‌یه‌کی حکومه‌تی سه‌ر به میلیشیا سووننه‌کانی که به ڕۆڵه‌کانی عێراق یاخود سه‌حوه ناسراون له ناوچه‌ی ڕه‌زوانیـیه‌ی (رضوانیة) زۆرینه سووننه‌ی باشوری ڕۆژئاوای به‌غدا و له ئه‌نجامدا 43 که‌س کوژران و 40 که‌سی دیکه برینداربوون.
پـۆلیسیش ده‌ڵێت له ناو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕێبه‌رانی خۆجێی میلیشـیا سـووننه‌کان له شـارۆچکه‌ی قائیمی نزیک سـنووری سوریا خۆکوژی دووه‌م خۆی ته‌قاندۆته‌وه و به لایه‌نی که‌م 3 که‌سی کوشـتووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و دوو هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
سه‌باره‌ت به هێرشه خۆکوژیـیه‌که‌ی ڕه‌زوانیـیه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:25 خوله‌که.