سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما و سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی خۆشـحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به ده‌سـتپـێـکردنی قۆناغێـکی نوێ له عێراق به‌بێ بوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌وێ له پاش نزیکه‌ی 9 سـاڵ له شه‌ڕ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له کۆشـکی سـپی له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی کۆبووه‌وه. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه سه‌نگی خرایه سه‌ر چۆنێـتی هاوکاریکردنی ئه‌مه‌ریکا و عێراق له پاش کشـانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کان له 31 ی ئه‌م مانگه. هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌رکرده سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌کانی بازرگانی و وزه و خوێندن و سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌مه‌ریکایی له عێراق وت‌ووێژیان کرد.
پاشـان له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا سه‌رۆک ئۆباما گوتی خه‌ڵـکی عێراق دۆسـتێـکی به‌رده‌وامیان له ئه‌مه‌ریکا هه‌یه که پـشـتیوانی له بنیاتنانی ئابوری و ئاسایشی و داموده‌زگا دیموکراتیـیه‌کان ده‌کات. هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما ئاگاهی به وڵاتانی دیکه دا که پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ست له کاروباری ناوخۆی نه‌ده‌ن.
به‌ڕێز مالیکی به زمانی عه‌ره‌بی سوپاسی ئه‌مه‌ریکای کرد له‌سه‌ر وابه‌سـته‌یی به به‌ڵێنه‌کانی و گوتی ئامانجه هاوبه‌شه‌کان هاتنه دی و له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕه‌نگیان دایه‌وه، وه به شێوه‌یه‌کی ئاشتیـیانه ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات کرا و هه‌روه‌ها ڕێبازێـکی ده‌ره‌وه‌ی بۆخۆی دانه‌وه که ده‌ست له کاروباری خه‌ڵـکی دیکه وه‌رنه‌دات. گوتیشی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نیشـانه سه‌رکه‌وتنه، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵـکی دیکه ده‌یانگوت.
پاشـان به‌ڕێزان ئۆباما و مالیکی سه‌ردانی گۆڕسـتانی ئارلنگتنیان کرد که له‌وێ گۆڕی نزیکه‌ی 4500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی لێـیه ئه‌وانه‌ی له‌وه‌تای سـاڵی 2003 وه هه‌تا ئێسـتا له عێراقدا کوژران. دواتر سروودی نیشـتیمانی عێراق و ئه‌مه‌ریکا لێـدرا و هه‌ردووکیان تاجه گوڵینه‌یان دانا بۆ ڕێزلێنان له گیانی ئه‌و قوربانیـیانه.