بڕیاره سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له کۆشـکی سـپی کۆبـبێته‌وه. هه‌ردوو ڕێبه‌ر وتووێژ له‌سه‌ر دوا ڕۆژی عێراق ده‌که‌ن، له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به ته‌واوی له تێـکڕای وڵاته‌که ده‌کشێنه‌وه.
به‌رپـرسـانی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێن له کۆبوونه‌وه‌که جه‌خت ده‌کرێته سه‌ر هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌سـتپـێـکردن به قۆناغێـکی نوێی هاوکاری سـتراتیژی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌کانی وه‌ک وزه و په‌روه‌رده‌ش ده‌گرێته‌وه.
وا چاوهڕواندهکرێت به‌ڕێزان ئۆباما و مالیکی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی له دوای کۆبوونه‌وه‌کانیاندا سـازبکه‌ن.
هه‌روه‌ها بڕیاره به‌ڕێز مالیکی سه‌ردانی گۆڕسـتانی نیشـتیمانی ئارلنگتن بکات که له‌وێ نزیکه‌ی 4500 که‌س له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بهخاکسـپـێـردراون له‌وانه‌ی له عێراق کوژراون له‌وه‌تای شه‌ڕه‌که له سـاڵی 2003 وه ده‌سـتیپـێـکرد.
به‌ڕێز مالیکی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه گه‌یشتۆته واشنتن و چاوی به هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه که‌وت و هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیه‌دا له‌گه‌ڵ جۆ بایدنی جێـگری سه‌رۆک ئه‌مه‌ریکاش کۆبـبێته‌وه.