پاپ فرانسیس یه‌کشه‌مه ره‌خنه‌ی له سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه‌کانی دژی حکومه‌تی گرت که بۆته هۆی کوژرانی زیاتر له 400 که‌س و له مانگی 10ی ساڵی زاینییه‌وه له به‌غداد و شاره‌کانی دیکه سه‌ریان هه‌ڵدا.
فرانسیس له په‌یامی حه‌وتووانه‌ی خۆی دا گوتی، "ئه‌من به نیگه‌رانییه‌وه به دواداچوون سه‌باره‌ت به ئه‌و دۆخه ده‌که‌م که ئێستا له عێڕاقدا هه‌یه. جێگای داخه که ئاگادار بووم خۆپێشاندانه‌کان له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا به توندی وه‌ڵام دراونه‌وه، و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یان که‌س بکوژرێن."
هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق ده‌ستدرێژیان له خه‌ڵک کردووه و حه‌وتووی ڕابردوو چه‌ندین ڕووداوی خۆێناوی به خۆیه‌وه دیت له ئه‌و کاته‌وه خۆپێشاندانه‌کان ده‌ستیان پێکردوه، و ژماره‌یه‌کی زۆر به تایبه‌تی له شاره‌کانی باشوور له ناسریه و نه‌جه‌ف کوژراون.
فرانسیس، که گوتوویه‌تی ده‌یه‌وێت سه‌ردانی عێڕاق بکات، له په‌یامی خۆی بۆ ده‌یان هه‌زار که‌س له گۆڕه‌پانی سێنت پیتر گوتی که بۆ کوژراوان و برینداران ده‌پاڕیته‌وه و هیوای ئارامی له وڵاته‌که‌دا ده‌خوازێت.