Accessibility links

سەرۆک وەزیری عێراق: سەدان چەکداری ڕێکخراوی داعش هەوڵدەدەن لە سنووری سوریا بپەڕنەوە بۆ ناو عێراق


سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدی
سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدی

سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدی وتی سەدان ئەندامی ڕێکخراوی داعش لە دەیر ئەلزوری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەوڵدەدەن لەڕێی سنووری نێوان سوریا و عێراقەوە بێنە ناو وڵاتەکە.

لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزە کوردییەکانی ناو سوریا و ئەوەش وایکرد هێزە چەکدارەکانی عێراق لە پاڵ سوپادا کاربکەن بۆ بەهێزکردنی هێزەکانیان لە ناوچەکەدا.

عەبدولمەهدی وتی توندڕەوانی داعش دەیانەوێت ئەو شوێنانە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە کە پێشتر لەژێر دەستیاندا بوون کاتێک کە داعش لە ساڵی 2014 دا لە ڕۆژهەڵاتی سوریاوە درێژبوونەوە بۆ باکووری عێراق.

لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی هێزە عێراقییەکان ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن بۆ لەناوبردنی هەر هەوڵێک لە هەوڵەکانی داعش بۆ هاتنە ناوەوەیان بۆ ناو خاکی عێراق لەڕێی سنووری نێوان سوریا و عێراقەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG