Accessibility links

موقتەدا سەدر داوا لە ئێران دەکات دەستوەرنەداتە کاروباری ناوخۆی عێراق


ڕێبەرێکی شیعەی عێراق داوای لە ئێران کردووە دەستوەرنەداتە کاروباری وڵاتەکەی، ئەمەش هاوکاتی لایەنە عێراقیـیەکان تاووتوێی پـرسی پـێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەیان دەکەن.

ئۆفیسی موقتەدا سەدر لەسەر فەیسبوکی تایبەتی خۆی نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکرێت هەندێک لە سیاسیـیەکان گوتویانە بەبێ ڕەزامەندی ئێران و ئەمەریکا حکومەتی عێراق پـێک ناهێنرێت.

موقتەدا سەدر لەم بارەیەوە گوتویەتی "ئێران وڵاتێکی دراوسێـیە و لە خەمی بەرژەوەندیـیەکانیەتی، هیوادارین دەستوەرنەداتە کاروباری عێراق وەک چۆن ڕەتی دەکەینەوە کەس دەستوەربداتە کاروبارمان. سەبارەت بە ئەمەریکاش، ئەو وڵاتێکی داگیرکەرە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین دەستوەربدات."

بەشێک لە بەرپـرسانی حزبی و سیاسەتمەداران لە عێراق پـێیانوایە ئەمەریکا و ئێران و زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە کاریگەریـیان بەسەر هەوڵەکان بۆ پـێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق هەیە، لەوانە عیزەت شابەندەر سیاسەتمەداری دێرینی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئاماژەی بەو ڕەوشە کرد.

XS
SM
MD
LG