Accessibility links

عیزەت شابەندەر: کورد و سوننە لە چوارچێوەی حکومەتی زۆرینەدا نابنە کەمایەتی


عیزەت شابەندەر
عیزەت شابەندەر

بۆ یەکەمین جارە لەوەتای ساڵی 2003 وە بەشێکی زۆری سیاسەتمەدارانی عێراق جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینە بکەنەوە، نە هەر ئەوەندە بەڵکو بە گرنگترین هەنگاویش دایدەنێن بۆ ئەوەی وەک دەڵێن هەر هیچ نەبێت بۆ ڕێگەگرتن لە دەستێوەردانە دەرەکییەکان لە عێراقدا.

عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری دێرینی عێراقی دەڵێت داوا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێرانیش دەکرێت تا نەگەڕێن بە شوێن سیاسییەکدا بتوانن ئاڕاستەی بکەن و سودی لێوەربگرن بۆ دژایەتی کردنی لایەنی تر بەکاریبهێنن و دەشڵێت باشتر وایە ئەمریکا بەشوێن کەسێکدا بگەڕێت کە ئێران نەتوانێت بەکاریبهێنێت و لە هەمان کاتیشدا نابێت ئەمریکا بە شوێن کەسێکدا بگەڕێت بخوازێت بەرەنگاری ئێران ببێتەوە پێی، یان وەک هاوسەنگییەک سەیری بکات بۆ کاریگەرییەکانی ئێران لە عێراقدا.

شابەندەر دەڵێت پێویستیشە لەسەر ئێران بە شوێن کەسێکدا بگەڕێت تا پشتیوانی بکات کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نەتوانن بۆ بەرژەوەندی خۆیان لە دژی ئێران بەکاریبهێنن.

عیزەت شابەندەر ئەم هەڵبژاردنەی ڕۆژی 12 ی مانگی پێنجی عێراق بە گرنگ ناودێر دەکات وەک دەڵێت " خاڵی یەکلاکەرەوە دەبێت لە نێوان دوو پڕۆژەدا و ئەمەش هەڵبژاردنی کەسەکان نییە وەک هەڵبژاردنەکانی پێشوو."

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری دێرینی عێراق، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:28 0:00

XS
SM
MD
LG