بەرپرسانی بەندەری ئوم قەسڕی عێراق وتیان دەیان خۆپیشاندەر دەروازەی بەندەرەکەیان داخست دوای ئەوەی بۆ چەند کاتژمێرێکی کەم بەندەرەکە دەستی بەکارەکانی کردەوە.
زیاتر لە هەفتەیەکە کارەکان لە بەندەری ئوم قەسڕ وەستاون دوای ئەوەی خۆپیشاندەران ئەو ڕێگایانەیان داخست کە دەچنەوە سەر بەندەرەکە، حکومەتی عێراق دەڵێت ڕاوەستانی کار لەو بەندەرەدا زیانێکی ئابووری گەورە بە وڵاتەکە دەگەیەنێت کە بڕەکەی دەگاتە شەش ملیار دۆلار.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ زۆرێک لە خۆپیشاندەران ناوچەکەیان جێهێشت و کارەکانی بەندەرەکە دەستی پێکردەوە. بەڵام بەرپرسانی بەندەرەکە وتیان دەیان خزم و کەس و کاری ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لە ماوەی ئەم چەند هەفتەیەدا کوژران گەڕاونەتەوە بۆ داخستنی دەروازەی سەرەکی بەندەرەکە.
بەرپرسانی بەندەرەکە ئاماژەیان بە هۆکاری ئەوە نەدا کە بۆچی خۆپیشاندەران پێشتر ئەو ناوچەیەیان جێهێشتووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز