شایەتحاڵێک بە ڕۆیتەرزی وت هێزەکانی ئاسایشی عێراق تەقەیان بە ئاسماندا کردووە بۆ بڵاوەپێکردنی ئەو خۆپیشاندەرانەی لەسەر پردێک لە ناوەڕاستی بەغداد گردببوونەوە، واپێدەچێت هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتبێتەوە.
خۆپیشاندەران لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە پردی شەهیدانیان داخست، ئەمەش هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکان لە بەغداد و پارێزگاکانی باشووری وڵاتەکە.
لە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا هەتاوەکو ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە هێزەکانی ئاسایشی عێراق بەلایەنی کەمەوە 13 کەسیان کوشتووە.
لە پارێزگای بەسڕە، سەرچاوە ئەمنییەکان وتیان هێزەکانی ئاسایش بە بەکارهێنانی هێز بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کردووە کە لەبەردەم بینای پارێزگادا گردببوونەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز