زەنگی كڵێسایەکی نوێ لە نزیک شاری کۆنی ئوری عێراق دروستکرا و هەفتەی ڕابردوو بۆ یەکەمین جار زەنگەکە داندرا، ئەوەش وەکو بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ جارێکی دیکە ڕاکێشانەوەی کریستییانەکان بۆ عێراق کە ماڵی یەکێک لە کۆنترین کۆمەڵگە کریستییانەکانی جیهانە.
کڵێساکە بەشێکە لە بینایەک کە لە دەشتێکی بیابانیدا بەرز بووەتەوە لە ژێر سێبەری زیگوراتی ئور کە شێوەی هەڕەمی هەیە، شارێک کە بە شێوەیەکی نەریتی پێدەچێت شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیبراهیم بووبێت کە سێ ساڵ لەمەوپێش پاپا فرانسیس سەردانی کردووە.
کارەکانی دروستکردنی کڵێساکە بڕیارە لەم مانگەدا تەواو ببێت. هەفتەی ڕابردوو زەنگێکی گەورە لەسەر کڵێساکە داندرا، کە لە قوڕێکی زەردی نەریتی عێراقی دروست کراوە. کرێکارەکانیش پەنجەرە گەورە ڕەنگاوڕەنگەکانی کڵێساکەیان پۆڵیش دەکرد.
لە مانگی سێی ساڵی 2021 دا، پاپا فرانسیس لە سەردانێکی مێژووییدا بۆ عێراق نزایەکی ئایینی لە شوێنێکدا لە ئور ڕێکخست کە باوەڕوایە ماڵی پێغەمبەر ئیبراهیم بووبێت.
سەردانەکەی فرانسیس هیوایەک بوو بۆ کۆمەڵگەی کریستییانەکان لە عێراق کە ڕۆژێک لە ڕۆژان نزیکەی 1.5 ملیۆن کەس بوون، بەڵام لە دوای هێرشەکانی ئەمەریکاوە لە ساڵی 2003 دا بۆ سەر عێراق، ئەو ژمارەیە بۆ چەند سەد هەزارێک کەم بووەوە.
بەڕێوبەری کەلوپەلە کۆنەکان لە پارێزگای زیقار شەمیل ئەلڕومەید وتی " سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق، بە تایبەتی بۆ پارێزگای زیقاڕ و شاری کۆنی ئور، گرنگییەکی مێژوویی هەبوو."
وتی " ئەم کڵێسایە لە نزیک شوێنە کۆنەکانی شاری کۆنی ئورەوە دروست کراوە، بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە برا کریستییانەکانمان بتوانن لە سەرجەم وڵاتانی جیهانەوە سەردانی بکەن."
کۆمەڵگە کریستیانەکەی عێراق سەرەتا لە سەرەتای ساڵەکانی 2000 ەکاندا بەهۆی سەرهەڵدانی قاعیدەوە کەم بووەوە و دواتریش بەهۆی سەرهەڵدانی داعشەوە جارێکی دیکە کەمبوونەوە. داعش بە شێوەیەکی دڕندانە کریستییانەکان و کەمینە باوەڕەکانی دیکەی لە ساڵەکانی نێوان 2014 و 2017 دا دەکوشت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز