کەسایەتی ئاینی شیعەکانی عێراق موقتەدا سەدر وتی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقدا بەشداری ناکات و پشتیوانی هیچ حیزبێکیش ناکات.
جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2018 دا بەرەی سائیرون بە ڕابەرایەتی موقتەدا سەدر لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا سەرکەوت و 59 کورسی بەدەستهێنا.
سەدر لە عێراقدا لایەنگرێکی زۆری هەیە و کۆنتڕۆڵی گروپێکی نیمچە چەکدارییشی کردووە و ماوەیەکی دورودرێژە ڕکابەرایەتی ئەمەریکا دەکات و لە هەمان کاتیشدا دژی بوونی دەسەڵاتی ئێرانیە لە عێراقدا.
لە لێدوانێکدا سەدر ئاماژەی بەوەدا بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا ناکات، ئەوەش وەکو پاراستنی ئەوەی کە ماوەتەوە لە عێراق.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز