Accessibility links

سوپای عێراق: لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکدا 5 سەرباز گیانیان لەدەستدا


سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا وتی فڕۆکەیەکی هێلیکۆپتەرییان لە میانەی ئەرکێکی سەربازیدا لە باکووری وڵاتەکە کەوتۆتەخوارەوە و لە ئاکامدا هەر پێنج سەربازەکەی ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.

سوپای عێراق وتی فڕۆکەکە لە نزیک ناحیەی ئامەرلییەوە لە باکووری وڵاتەکە کەوتۆتە خوارەوە کە دەکەوێتە دووری 170 کیلۆمەتر لە باکووری بەغدادەوە. بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا فڕۆکەکە بەهۆی لەکارکەوتنەوە کەوتۆتە خوارەوە یاخود بەهۆی تەقەی دوژمنەوە.

بەرپرسانی سوپای عێراق وتیان هێزەکانی ئاسایشی عێراق لەم مانگانەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر ئەرکی سەربازییان لەو ناوچەیەدا ئەنجامداوە کە فڕۆکەکە تیایدا کەوتۆتە خوارەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG