لە پاش ڕووداوەکانی مانگی دە و کۆنترۆڵکردنی بەشێکی گەورەی ناوچە جێ ناکۆکی لەسەرەکان لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ناوەندی عێراقەوە، بەغدا و هەولێر جەخت دەکەنەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان لە ڕێگەی دانوستاندن و وتووێژ.
بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێکی جیدی بەو ئاڕاستەیە نابینرێت. بەغدا مەرجی سەرەکی هەیە بۆ وتووێژەکان، دەڵێت دەبێت هەرێم ڕایبگەیەنێت پـرسی ڕیفراندۆمەکەی هەڵوەشاندووەتەوە. هەرێمی کوردستانیش هێشتا بە فەرمی و بە ئاشکرا ئەم مەرجەی قبوڵ نەکردووە.
کۆمەڵی نێودەوڵەتی بە تایبەتی ئەمەریکا و ئەوروپا خوازیارن هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوری عێراق کێشەکانی نێوانیان چارەسەربکەن، بەڵام ئەوەی بەدی دەکرێت هێشتا فشارێکی زۆریان نەخستووەتە سەر هیچ کامیان، ئەمەش لە کاتێکدا مەترسیـیەکان لە هەڵگیرساندنەوەی شەڕ و پـێکدادان لە نێوانیان نەڕەویونەتەوە.
پـرسیار لێرەدا ئەوەیە، هەتا کەی ئەم ڕەوشە ناهەموارە بەردەوام دەبێت لە کاتێکدا هەرێم بەشێکی گەورەی سەرچاوە دارایـیەکەی کە لە ڕێگەی هەناردەکردنی نەوتەوەیە لەدەستداوە؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه ده‌بێت که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی ده‌باتو میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌بن:
جەمال ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
ئاریان ڕەئوف، مامۆستای زانکۆ و شارەزای پەیوەندیـیە نێودەوڵەتیـیەکان.
ئێوه‌ش ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و فه‌یسبوک ڕاوبۆچوون و پـرسیاره‌کانی خۆتان بۆ به‌رنامه‌که ڕه‌وانه بکه‌ن.
Email: kurdish@voanews.com
Facebook: voa.kurdish