Accessibility links

دکتۆر شێرکۆ کرمانج : دەنگدەری کورد لە حاڵێکی خراپدان نازانن دەنگ بە کێ بدەن


بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان لە کەشێکدایە، وەک زۆر لە چاودێر بۆی دەچن جگە لە ساردوسڕی وای لێهاتووە بۆ دەنگدەریش بژارەکردن ئاسان نەبێت، دکتۆر شێرکۆ وەکو نوسەرو چاودێری سیاسی کە لەئوستورالیا نیشتەجێیە، پێی وایە "بانگەشەکان ئەوەندەی دەبوو بانگەشەیەکی کوردستانی عێڕاق بێت، بووتە بانگەشەی کوردی کوردی بۆ یەکتر شکاندن و چەواشەکردنی خەڵک، خەڵکی کورد لە بارێکی خراپدایە نازانن دەنگ بە کێ بدەن."

ئەم شیکەرەوەیە پێی وایە حیزبە تەقلیدییەکانی وەکو پارتی ویەکێتی بە خەڵکیان نیشان داوە کە لە چەند ساڵی رابردوو نەیان توانیوە داکۆکیکەرێکی باشی مافەکانیان بن لە بەغداو لە کوردستانێش حوکمڕانێکی باش نەبوون، نیشانیشیان دا کە نەیان توانی بەرگری لە خاکی کوردستان بکەن . سەبارەت بە حیزبە تازەکانیش ئەو دەڵێت "هاوتەریبی پارتی و یەکێتی هێزە ناڕازییەکانە کە چگە لە رەخنەگرتن لەو دوو حیزبە هیچ بەرنامەیەکی تۆکمەو تەواویان لەبەردەستدا نییە، ئەوەش بۆ خەڵک ئاستەنگی زیاتر دروست دەکات."

هەرچەندە وەک رای خۆشی دکتۆر شێرکۆ هێشتا زووە بڕیاردان لەسەر کورسییەکانی کورد لە بەغدا، بەلام لای وایە کورد کەمتر لەو کورسیانە دینێت، "لە کەرکوک و دەشتی نەینەواو ناوچەکانی ئێزیدییەکان کورد وەک جاران بەهێز نییە، ئەوەش کاریگەری دەبێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:56 0:00

XS
SM
MD
LG