Accessibility links

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت ڕێکارەکان بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێی تورکیاوە تەواو بووە


وەزارەتی نەوتی عێراق ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرجەم ڕێکارەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێی هێڵی بۆری تورکیاوە تەواو بووە.

وەزیری نەوتی عێراق ڕۆژی دووشەممە وتی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە.

سەرچاوەکان بە ڕۆیتەرزییان وتووە کە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ فشاری خستوەتە سەر سەر عێراق تاوەکو ڕێگە بدات هەرێمی کوردستان نەوتەکەی هەناردەی دەرەوە بکات ئەگەر نا ئەوا لەگەڵ ئێراندا ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە. بەرپرسێکی عێراقی دواتر ڕەتی کردەوە فشار یاخود هەڕەشەی سەپاندنی سزا هەبووبێت.

پێشتر لەم هەفتەیەدا دوابەدوای ڕاگەیاندنەکەی وەزیری نەوتی عێراق، حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی تەکنیکییان ئەنجام داوە سەبارەت بە پێویستییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، لەوانەش میکانیزمێکی پارەدان کە لەلایەن کۆمپانیاکانی نەوتەوە پەسەندکراو بێت.

ئەم ڕاگەیاندنەی وەزیری نەوتی عێراق دوای ئەوە دێت کە پەرلەمانی عێراق لە 2 ی مانگی دوودا هەموارکردنی بودجەی پەسەند کرد کە تێچووی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی نەوتی لە کوردستان بە بڕی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دیاری کرد.

هەروەها داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بەرهەمی نەوتی خۆی بگوازێتەوە بۆ ڕێکخراوی سۆمۆی بە بازاڕیکردنی نەوتی عێراق.

وەزارەتی نەوت ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا داوای لە حکومەتی هەرێم کرد دەستبکات بە گەیاندنی نەوتی خاو بۆ سۆمۆ تاوەکو هەناردەکردنەکان دەستپێبکەنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG