عێراق شه‌مه ڕایگه‌یاند ده‌رهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی به بڕی 200 هه‌زار به‌رمیل له ناوچه‌ی به‌سره له‌باشور به‌رزکردۆه‌ته‌وه، بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌می‌یه‌ی به‌هۆی ڕووداوه‌کانی که‌رکووکه‌وه ڕوویداوه.
به‌رهه‌می نه‌وت له که‌رکووک له‌م هه‌فته‌یه‌دا که‌می کردوه، به‌هۆی کرداره سه‌ربازیه‌کانی عێراق و کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره و ده‌رکردنی له‌ده‌ستی پێشمه‌رگه ئه‌وانه‌ی له‌ساڵی 2014ه‌وه له‌وێن.
وه‌زاره‌تی نه‌وت له بڵاوکراوه‌یه‌کدا به‌ناوی وه‌زیری نه‌وت جه‌بار ئه‌للعێبی ڕایگه‌یاند، به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت پارێزگاری له کۆی به‌رهه‌می عێراق ده‌کات له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت ناسراو به "ئۆپیک" ڕێکه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه.
له‌بڵاوکراوه‌که‌دا هاتوه سه‌رباری به‌رهه‌مهێنای ئاسایی ڕۆژانه‌ی نه‌وت، 200 هه‌زار به‌رمیل زیاتر له به‌سره‌وه له‌باشوور ڕۆژانه هه‌نارده ده‌کرێت.
پێشتر عێراق له‌به‌سره‌وه ڕۆژانه بڕی 3.2 ملێۆن به‌رمیل ڕۆژانه له به‌سراوه هه‌نارده کردوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " ده‌رهێنانی نه‌وت له به‌سه‌ره به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وده‌مه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت له‌باکوور ده‌گاته‌وه ئاستی پێشوو".