وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕاپـۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی جیهاندا بڵاوکردەوە.
بەشی عێراقی ڕاپـۆرتەکە لە 69 لاپەڕە پـێکهاتووە و تیایدا باسی ڕەوشی خەڵکی عێراق دەکات لە ماوەی سـاڵی 2015 هەر لە پارێزگای بەسرەوە هەتا پارێزگای دهۆک.
بەشی پـێنجه‌م:
سه‌باره‌ت به ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەری لە عێراقیش. له ڕاپـۆرته‌که‌دا هاتووه هەرچەندە دەستور مافی ئازادی ڕادەربڕینی پاراستووە، بەڵام چاودێری حکومەت بۆ سەر کاری میدیاکان توندتربوون، له هه‌ندێک جار بوونه‌ته هۆکاری داخستنی میدیاکان، دانانی بەربەست لە بەردەم ڕاپـۆرتکردن، دەسـتێوەردان لە خزمەتگوزاریـیەکانی ئنتەرنێت. که‌سان هه‌بوون توانیویانە بە ئاشکرا یان به نهێنی ڕەخنە لە حکومەت بگرن، بەڵام بەبێ ترسیش نەبوون لەوەی تۆڵەیان لێبکرێتەوە.
لە 24 ی مانگی شەش پـۆلیسی هەولێر ڕۆژنامەوانی کەناڵی تەلەفیزیۆنی پەیام (دڵشاد هەرتەلی) دەستگیرکرد له‌سه‌ر نووسینی وتارێـک لە ماڵپەڕی ئیسلام پەیک کە تیایدا ڕەخنە لە وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردسـتان گیرابوو. دڵشاد پـێشتر کاری بۆ ئیسلام پەیک کردبوو ، بەڵام گوتویەتی ئەو ئەم وتارە ڕەخنە ئامێزەی نەنووسیوە. ڕۆژی 25 ی مانگی شەش ئازادکرا.
پاشان ڕاپـۆرتەکە دەڵێت ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند ناتوانن له ڕێگه‌ی داهاتی ڕیکڵامه‌کانیانه‌وه پاره‌ی خه‌رجییه‌کانیان دابین بکه‌ن، بۆیه به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پـشتیان به دارایی سیاسی به‌ستووه، ئه‌مه‌ش کاری کردووه‌ته سه‌ر تواناکانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان به شێوه‌یه‌کی بێ لایه‌نانه.
ڕاپـۆرته‌که ده‌شڵێت پارته سیاسییه‌کان زۆر کاریگه‌ریـیان هه‌یه یان هه‌ر به ئاشکرا کۆنترۆڵی زۆربه‌ی ئه‌و سه‌دان ڕۆژنامه و هه‌فته‌نامانه‌یان کردووه، بە هەمان شێوە دەیان ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنش.
ده‌شڵێت ڕێکخراوە خۆجێـی و نێودەوڵەتیـیەکان ڕاپـۆرتیان کردووە ئەو ڕۆژنامەوانانه ده‌ستگیرده‌کرێن و گێچه‌ڵیان پـێده‌کرێت و هه‌روه‌ها ئه‌و میدیایانه‌ش داده‌خرێن که ڕووماڵی بابەتی سیاسی هەستیار ده‌که‌ن، باسی خراپی باری ئاسایش ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ گەندڵی و توانای لاوازی حکومەت.
هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌ت هه‌ندێک جار ڕێگه‌یان به ڕۆژنامه‌وانان نه‌داوه ڕاپۆرتی خۆیان بکه‌ن به بیانوی هۆکاری ئاسایشی. بۆ نمونە بەپـێی کۆمەڵی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەگەری لە عێراق، لە 13 مانگی نۆ هێزەکانی ئاسایشی دەریایی عێراق ڕێگەیان لە 5 دەزگای ڕاگه‌یاندن گرتبوو ڕووماڵی خۆپـیشاندانێـک بکەن لە نزیک بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە.
لە کوردسـتانی عێراقیش دەسەڵاتداران بەردەوام بوون لە دادگایی‌کردن و تۆمەتبارکردن و زیندانیکردنی ڕۆژنامەوانان، هەرچەندە یاسایەکی سـاڵی 2008 سه‌رپـێچیـیه‌کانی بڵاوکردنه‌وه به تاوان دانانێت. به‌پـێی به‌رپـرسانی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانان یاسای ساڵی 2008 تاکه بنه‌مایه که ده‌بێت له‌سه‌ری لێپـرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانان بکرێت له باره‌ی سه‌رپـێچی له بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانیان، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ڕێگه‌یان به ده‌زگای داد داوه سه‌رپـێچیـیه‌کان به تاوان بۆ سه‌ر داب‌ونه‌ریتی گشتی و تاوانی دیکه دابنرێن.
بەپـێی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردسـتان لە شاری دهۆک سەباح ئەتروشی ڕۆژنامەوانی ئازاد و بەڕێوەبەری پـێشووی ئۆفیسی کەناڵی تەلەفیزیۆنی NRT ی سەربەخۆیان دەستگیرکردووە و تۆمەتباریان کردووە بە پـێشێلکردنی یاسای دژە تێرۆر پاش ئەوەی لە 29 ی مانگی یەک له بەرنامەیەکی دیالۆگیدا قسه‌ی کردبوو. سەباح ئەتروشی بە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی گوتووە ئەو داوای کردبوو فەرماندەیەکی پـێشمەرگە دەست لەکاربکێشێتەوە کە کوڕی کاربەدەستێـکی باڵایه. لە بەرنامەکە سەباح ئەتروشی پـێشمەرگەی تۆمه‌تبارکردبوو بە بەردانی چەکدارانی داعش که پـێشتر دەستگیرکرابوون و پاشان که ڕایانکردووه تەقەیان لێکردوون. بەپـێی ئەتروشی پـێشمەرگە دوای ئه‌وه چوون کەناڵی کوردسـتان تی‌ڤی یان بانگکردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڤیدیۆی دیمه‌نی شوێنی تەقەکردنەکە بگرێت و پاشان وەکو پـرۆپاگەنەدە نیشانی بدەن که پـێشمەرگە لە بەرەکانی پـێشەوەی شەڕی دژی داعش سەرکەوتنی تۆمارکردووە.
له 16 ی مانگی دوو که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی NRT بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک په‌خشه‌که‌ی ڕاگیرا به بڕیاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان . وه‌زاره‌ته‌که ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌رکرد له پاش په‌خشکردنی چاوپـێـکه‌وتنێـکی مه‌لا کرێکار دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نسارولئیسلام که پاش ئازادکرنی له زیندان له نه‌رویژ له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجام داربوو. به‌پـێی ڕاپـۆرتی میدیاکان کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵا له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری NRT ئاگادارکردبووه‌وه له‌وه‌ی چاوپـێکه‌وتنه‌که بڵاو نه‌که‌نه‌وه، چونکه ئه‌وه بۆی هه‌یه به پـێشێلکردنی یاساکانی په‌خشکردن دابنرێت.
ڕێکخراوی چاودێری ئازادیـیه‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری له عێراق (مرصد الحريات الصحفية) له ڕاپـۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له 2015 ئاماژه‌ی بۆ 235 حاڵه‌تی گێچه‌ڵکردن و توندوتیژی دژی ڕۆژنامه‌وان کردووه، سه‌رئه‌نجام به لایه‌نی که‌م 30 ڕۆژنامه‌وان کوژراون و 10 ڕۆژنامه‌وانی دیکه بێ سه‌روشوێن بوون که هه‌تا کۆتایی ساڵه‌که چاره‌نووسیان نه‌زانرابوو.
ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت کارمه‌ندانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند زۆر جار که‌وتوونه‌ته ژێر فشاری که‌سان و داموده‌زگاکان، له‌وانه سیاسیـیه‌کان، کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت، ده‌زگا ئاسایشیـیه‌کان، که‌سانی خێڵه‌کی، گه‌وره کارداران، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو بابه‌تی ڕه‌خنه‌ئامێزیان له‌سه‌ر بڵاونه‌که‌نه‌وه. کارمه‌ندانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن خستوویانه‌ته ڕوو که له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی حکومی و حزبیـیه‌وه توندوتیژی له به‌رامبه‌ریان کراوه، ترساندویانن، هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێکردوون، گێچه‌ڵیان پێکردوون.
ڕاپـۆرته‌که نمونه ده‌هێنێته‌وه، ده‌ڵێت له مانگی هه‌شت، ڕۆژنامه‌وانان له به‌سره هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێکرابوو چونکه ڕاپـۆرتیان کردبوو له‌سه‌ر خۆپـیشاندانی ناڕه‌زایی له دژی گه‌نده‌ڵی. ڕۆژنامه‌وانان گوتوویانه گروپـێک که به خۆیان ده‌ڵێن (ابطال العراق) که بڕوا ده‌کرێت سه‌ر به پارتێـکی ده‌سـه‌ڵاتداری ناو به‌سره بن، کاغه‌زیان فڕێ داوه‌ته ناو حه‌وشه‌ی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی عێراق لقی به‌سره و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێکردوون، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه بووه که سه‌ندیکاکه پشـتیوانی خۆی ده‌ربڕیبوو بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی ڕووماڵی خۆپـیشاندانه‌کان ده‌که‌ن. ڕێکخراوی چاودێری ئازادیـیه‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری له عێراق (مرصد الحريات الصحفية) له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕه‌خنه‌ی له هێزه‌کانی ئاسایشی خۆجێـی گرت به‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانان ناپارێزن له‌و تاقمه چه‌کدارانه‌ی هه‌ڕه‌شه له ژیانیان ده‌که‌ن.
له سه‌رانسه‌ری کوردسـتانی عێراقیش، چه‌ندان حاڵه‌تی ته‌قه‌کردن و لێدان و ده‌سـتگیرکردن و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له دژی ڕۆژنامه‌وانان هه‌بوون. له هه‌ندێـک حاڵه‌تیش ئه‌وانه‌ی ده‌سـتدرێژیـیه‌کانیان کردبوو جلوبه‌رگی له‌شکری یان پـۆلیسیان له به‌ردابووه. زۆربه‌ی هێرشه‌کان کرابوونه سه‌ر میدیا سه‌ربه‌خۆکان و ئه‌وانه‌ی پـێشتر ئۆپـۆزسیۆن بوون، به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ربه‌خۆی نالیا NRT و ته‌له‌فیزیۆنی په‌یامی سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و تۆڕی ته‌له‌فیزیۆنی KNN ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
نمونه ده‌هێنێته‌وه، ده‌ڵێت له 9 ی مانگی نۆ میدیاکان ڕاپـۆرتیان کرد، دادگای تاوانه‌کانی سلێمانی فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی بۆ لاهور شێخ جه‌نگی ده‌رکردووه که کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای موخابه‌راتی کوردیـیه، ئه‌مه‌ش له په‌یوه‌ندی به ته‌قه‌کردنه‌که‌ی سـاڵی 2013 ، ئه‌وه‌ی له خاوه‌نی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ربه‌خۆی ناڵیا کرا، شاسوار عه‌بدولواحید. هه‌رچه‌نده لاهور شێخ جه‌نگی له 12 ی مانگی نۆ ئاماده‌ی به‌رده‌م دادگا بوو، به‌ڵام هه‌تا کۆتایی ساڵه‌که که‌یسه‌که هیچ به‌ره‌و پـێشچوونێـکی به‌خۆوه نه‌دی.
له مانگی هه‌شتی ساڵی 2014 دادگایی‌کردنی دوو له سێ گومانبار ده‌سـتیپـێکرد به تاوانی کوشتنی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی له ساڵی 2013 له پارێزگای سلێمانی. له مانگی یه‌ک دادگای که‌لار ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردسـتان مه‌حمود سه‌نگاوی به‌بێ تاوان دانا، دادگاکه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردبوو هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیـیه ئه‌و به کوشتنی کاوه گه‌رمیانی ببه‌ستێته‌وه، هه‌رچه‌نده له ڕاستیدا ناوبراو له ساڵی 2012 له تۆمارکراوه‌یه‌کدا که به شێوه‌یه‌کی فراوان به تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کاندا بڵاوبوویه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له ژیانی کاوه گه‌رمیانی کردبوو. هه‌تا کۆتایی ساڵه‌که بڕیاره‌که له چاوه‌ڕوانی دادگای پـیاداچوونه‌وه بوو تاوه‌کو بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر بدات.
پاشان ڕاپـۆرته‌که باس له چاودێری و دانانی به‌ربه‌ست له به‌رده‌م بڵاوکردنه‌وه کتێب و چاپه‌مه‌نی و کاری ڤیدیۆیی و وێنه‌کێشان له وڵاته‌که ده‌کات. ده‌ڵێت یاسا ڕێگه نادات بابه‌تی نووسین و وێنه‌کێشان و وێنه‌گرتن و فلیم به‌رهه‌م بهێنرێن یان هاورده بکرێن که به پـێشێلکردنی داب‌ونه‌ریتی گشتی دابنرێن، سه‌رپـێچیکه‌رانی یاساکه سزای دارایی ده‌درێن یان زیندانی ده‌کرێن. مه‌ترسی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی توند له به‌رامبه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاستیته‌کان و ڕاوبۆچوونه‌کانی دژ به لایه‌نه سیاسیـیه‌کان وایکردووه ئازادی ڕاده‌ربڕین نه‌مێنێت.
سه‌باره‌ت به کتێب ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت هه‌رچ کتێبک له‌و وڵاته بڵاوده‌کرێته‌وه به‌وانه‌شی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌کرێن ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌سه‌ر بێت، به‌مه‌ش ده‌که‌ونه ژێر چاودێریـیه‌وه.
پاشان ڕاپـۆرته‌که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات به ڕێگه‌ی پاره و به‌رتیل و پـێدانی زه‌وی و گه‌شتکردن هه‌وڵی کارکردنه سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان ده‌درێت، به تایبه‌تی ئه‌ندامه‌کانی سه‌ربه‌حکومه‌ت له سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانان. ده‌شڵێت ئه‌مه هه‌تا که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنییه عێراقیـیه تایبه‌تیـیه‌کانیشی گرتووه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کارده‌که‌ن.
ڕاپـۆرته‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه باس له‌وه‌ش ده‌کات که په‌رله‌مانی کوردسـتانی عێراق له ساڵی 2013 یاسایه‌کی په‌سه‌ندکرد که ڕێگه به ڕۆژنامه‌وانان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌دات ده‌ستیان به زانیاریـیه‌کاندا بگات، به‌ڵام هه‌تا کۆتایی ساڵه‌که‌ش حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان هیچ هه‌وڵێـکی بۆ جێبه‌جێکردنی یاساکه نه‌داوه. سه‌روو ئه‌مه‌ش حکومه‌تی خۆجێی و حزبه سیاسیـیه‌کان و کاربه‌ده‌سـتان به‌رده‌وام له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی جیاوازیـیان کردووه له نێوان ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند له‌وه‌ی ده‌ستیان به زانیاریـیه‌کان بگات. بۆ نمونه له ناوچه‌کانی بنکه‌ی به‌هێزی پارتی دیموکراتی کوردسـتان (دهۆک و هه‌ولێر) ، میدیاکانی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردسـتان (ڕووداو و کوردستان تی‌ڤی) دستیان ده‌گات به هه‌موو داموده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان، له هه‌مان کاتیش‌دا له ناوچه‌ی بنکه‌ی به‌هێزی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (پارێزگای سلێمانی) ، میدیاکانی سه‌ر به یه‌کێتی نیشـتیمانی وه‌کو گه‌لی کوردسـتان و کوردسات تی‌ڤی به‌راورد به میدیاکانی دیکه زیاتر ده‌سـتیان ده‌گات به زانیاریـیه‌کانی حکومه‌ت و حزب.
سه‌باره‌ت به یاسای ناوزڕاندن و سووکایه‌تی پـێکردن، ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت یاسا ناوزڕاندنی قه‌ده‌غه‌کردووه و سزاکه‌ی هه‌تا یه‌ک مانگێـک زیندانیـیه یان سزای دارایی‌یه له نێوان 50 هه‌زار بۆ 250 هه‌زار دینار واته 45 بۆ 225 دۆلار. زۆر له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند به‌ده‌ست ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ناڵێنن، ده‌ڵێن وای لێکردوون نه‌توانن به ئازادانه کاره‌که‌ی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و ترسی لا دروستکردوون، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی فراوان چاودێری له‌سه‌ر کاری ڕۆژنامه‌وانی هه‌یه.
له هه‌رێمی کوردسـتانیش به‌پـێی یاسا ناوزڕاندن تاوانه و دادوه‌ران ده‌توانن به‌پـێی یاساکه فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی ڕۆژنامه‌وانان بده‌ن.
پاشان ڕاپـۆرته‌که له باره‌ی ڕێکخراوه ناحکومیـیه‌کان ده‌نووسێت.
سه‌باره‌ت به کوردستان ده‌ڵێت به پـێی ڕاپـۆرتی میدیاکان له 30 ی مانگی نۆ سه‌رۆکی کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق گوتویه‌تی هه‌ژار مو‌سا ئاده‌م به‌رپـرسی ڕێکخراوێـکی ناحکومی مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له دهۆک له 5 ی مانگی نۆوه بێ سه‌روشوێن بووه و ڕه‌نگه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به پـۆستێـکی سه‌ر فه‌یسبووکه‌که‌وه‌ی هه‌بێت. هه‌تا کۆتایی سـاڵه‌که هیچ زانیاریـیه‌کی زیاتر له‌سه‌ری نه‌بووه.