Accessibility links

ئەمەریکا سزا بەسەر فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیدا دەسەپێنێت


ئۆفیسی کۆنترۆڵی سەرمایەی بیانی سەر بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی سزای سەپاند بەسەر فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشمانی عێراق بەهۆی پەیوەندییەکان بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکادا ڕاگەیاندراوە " لە میانەی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای مانگی 10 ی ساڵی 2019، چەکدارانی هاوپەیمانی ئێران هێرشیان کردەسەر خەڵکی سڤیلی عێراقی کە ناڕەزاییان بەرامبەر گەندەڵی، بێکاری، خراپی باری ئابوری، خزمەتگوزاری خراپ و دەستێوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدا دەردەبڕی. فەیاز بەشێک بوو لە شانەی قەیرانەکانی عێراق کە بریتی بوون لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی کە لە کۆتایی ساڵی 2019 پێکهاتن بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی عێراقی بە پشتیوانی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران."

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن دەڵێت " بە چاودیری کردن و سەرپەرشتی کردنی کوشتنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز، گروپە ملشیاکانی هاوپەیمانی ئێران و سیاسەتمەدارانی وەکو فالح فەیاز هەڵمەتی توندوتیژیان دژ بە دیموکراسی عێراق و کۆمەڵگەی مەدەنگی هەڵگیرساند."

ئەو دەشڵێت " ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە بەرپرسیارکردنی سەرپێچیکارانی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق کە مەبەستیان ڕەتکردنەوە گەلی عێراقە لە هەوڵەکانیان بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە، داواکاری دادپەروەری و ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی لە وڵاتەکەیاندا."

.

XS
SM
MD
LG