Accessibility links

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیەندرا


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە پارێزگای نەجەفی باشوری عێراق دەڵێت تاقیکردنەوەی پـزیشکی بۆ خوێندکارێکی ئێرانی کراوە و دەرکەوتووە تووشی نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

دکتۆر ڕەزوان ئەلکندی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی نەجەف ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی یەکێک لە خوێندکارەکانی زانستە ئاینیـیەکان لە نەجەف کە ئێرانیـیە تووشی نەخۆشیـیەکە بووە.

گوتیشی لە میانەی پـشکنینی تەندروستی بۆ خوێندکارانی بیانی و ئەو کەسانەی بە مەبەستی سەردانی شوێنە پـیرۆزەکان هاتوون بۆ نەجەف، گومان لەم خوێندکارە کراوە، بۆیە نمونەیان لێوەرگرتووە بۆ تاقیکردنەوەی پـزیشکی و بەپـێی ئەنجامەکان دەرکەوتووە تووشی نەخۆشیـیەکە بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد خوێندکارەکە هاتووە بۆ عێراق بەر لە بڕیارەکەی حکومەت بۆ قەدەغەکردنی هاتنی ئێرانیـیەکان.

بەپـێی دکتۆر ڕەزوان، نەخۆشەکە براوەتە شوێنی تایبەت لە نەخۆشخانەکە و لە خەڵکی جیاکراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG