Accessibility links

عێراق بەرنامەی تێلیگرام قەدەغە دەکات


وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بەرنامەی پەیوەندیکردنی تێلیگرامی قەدەغە کرد، ئەوەش بەهۆی وەک دەڵێت نیگەرانییەکانی لە پەیوەست بە ئاسایشی نیشتمانی و پاراستنی زانیارییە تایبەتەکانی بەکارهێنەران. دەشڵێت بەرنامەکە بە خراپی مامەڵەی لەگەڵ زانیارییەکانی بەکارهێنەراندا کردووە.

بەرنامەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە عێراقدا بەکاردەهێندرێت، بەڵام لە هەمان کاتیشدا سەرچاوەیەکی وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی هەواڵە.

هەندێک لە کەناڵەکانی تێلیگرام بڕێکی زۆر لە زانیاری کەسییان تێدایە، لەوانەش ناو و ناونیشان و پەیوەندییە خێزانییەکان.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی داوای لە بەرنامەکە کردووە " ئەو سەکۆیانەی دابخات کە زانیاری دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت و زانیارییە تایبەتەکانی دانیشتوان دزە پێدەکەن. بەڵام کۆمپانیاکە وەڵامی نەبووە و قسەی لەسەر هیچ کام لەم داوایانە نەکردووە."

وتیشی " وەزارەتی پەیوەندییەکان جەخت لە ڕێزگرتن لە مافی ئازادی ڕادەربڕین و پەیوەندی دانیشتوان دەکاتەوە، بەڵام بە شێوەیەک کە زیان بە وڵات و دامەزراوەکانی نەگەیەنێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG