Accessibility links

لە خالێکی پشکنیندا لە ئەنبار کۆمەڵێک چەکدار چوار سەربازی عێراقی دەکوژن


دوو سەرچاوەی ئاسایش وتیان کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو لە خاڵێکی پشکنینی سەربازی لە پارێزگای ئەنبار چوار سەربازی عێراقیان کوشت و حەوت سەربازی دیکەیان بریندارکرد.

هێرشەکە لە بەرە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممەدا ڕوویدا لە نزیک شارۆچکەی کەرەمە کە دەکەوێتە 50 کیلۆمەتر باکووری ڕۆژئاوای بەغدادەوە.

لە هێرشێکی جیادا لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە کۆمەڵێک چەکدار لە خاڵێکی پشکنینی ئاسایش لە جەلەولای پارێزگای دیالە سێ پۆلیسیان کوشت.

هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی دوو هێرشەکەیان ڕانەگەیاندووە.

چەکدارە توندڕەوەکان لە هەردوو پارێزگای دیالە و ئەنبار چالاکن سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتیان بەسەر ئەو ناوچانەدا نەماوە. لەم ساڵدا ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی کۆمەڵێک هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی عێراق لەو ناوچانەدا ڕاگەیاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG