Accessibility links

لە کردەوەیەکی خۆکوژیدا لە باکووری عێراق شەش چەکداری سوننە کوژران


پۆلیسی عێراق وتی لە ئەنجامی کردەوەیەکی خۆکوژیدا بەلایەنی کەمەوە شەش چەکداری هێزەکانی ئەلعەشائیری کوژراون و حەوتی دیکە برینداربوون.

هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە بەڵام ڕێکخراوی داعش لەو ناوچەیەدا چالاکییان هەیە.

بەڕێوبەری پۆلیسی شەرقات عەقید خەلیل سەحن وتی کرەوەیەکی خۆکوژی ماڵی جێگری پێشوو عەدنان غەنامی کردۆتە ئامانج لە گوندی ئەسدیرە لە قەزای شەرقاتی باکووری تکریت.

وتی لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەش کەس کوژراون و حەوت کەسی دیکە لە سریەی سەر بە حەشدی ئەلعەشائیری لیوای 51 برینداربوون.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2016 دا هێزەکانی عێراق بە پشتیوانی ئەمەریکا و چەکدارە عەشائیرەکان شەرقاتیان لەژێر دەستی داعشدا دەرهێنا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG